Hakan Çopur,Rewa Mahmood Hasan
16 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 17 تەمووز 2019
واشنتۆن - AA
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ لە کۆبوونەوەی کابینەکەی لە کۆشکی سپی لەسەر پرسی کرینی سیستەمی بەرگری ئاسمانی S-400 لەلایەن تورکیا لەبارەی F-35 هەڵسەنگاندنی خۆی کرد.
ترەمپ ئاماژەی بەوەدا کە لە سەردەمی باراک ئۆبامادا سیستەمەکانی پاتریۆت بە تورکیا نەفرۆشراوەو بەوهۆیەوە رەخنەی لە ئیدارەی پێشوو گرت و رایگەیاند بەو هۆیەوە تورکیا سیستەمی S-400ی لە رووسیا کڕیوە.
ترەمپ ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان لەو دۆخەی تورکیا تێدەگەن کە تێی کەوتووە و گوتی، "ئەو دۆخەی ئەوانی تێدان زۆر سەختە، ئێمەش وەک ئەمریکا کەوتووینەتە دۆخێکی سەختەوە؛ ئەمریکا، ناتوانێت فڕۆکەی جەنگی F-35 بە تورکیا بفرۆشێت کە هاوپەیمانی ناتۆە لەبەر ئەوەی سیستەمی مووشەکیی لە رووسیا کڕیوە. دۆخێکی زۆر سەختە بەڵام لەسەری کار دەکەین دەیبینین کە چی روودەدات بەڵام ئەمە هیچ دادپەروەرانە نییە".