Erbil Başay
08 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 09 تشرینی یەکەم 2021
به‌رلین – AA
راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵ رۆژی شه‌ممه رێككه‌وتی ١٦ی تشرینی یه‌كه‌م سه‌ردانی توركیا ده‌كات.
گوته‌بێژی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا، ستێفن سه‌یبێرت له به‌رلینی پایته‌خت رایگه‌یاند كه راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵ ١٦ی تشرینی یه‌كه‌م له ئیستانبوڵ له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كۆده‌بێته‌وه.
سه‌یبێرت به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه توركیا وڵاتێكی زۆر گرنگه بۆ ئه‌وان، گوتی: "توركیا هاوبه‌شێكی زۆر گرنگ و نزیكی ئێمه‌یه. وڵاته‌كانمان له زۆر رووه‌وه به‌یه‌كه‌وه گرێدراوه. ملیۆنان هاووڵاتیی ئه‌ڵمانیا به ره‌چه‌ڵه‌ك توركیایین. ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته پردی كه‌سایه‌تی دروست ده‌كه‌ن. بۆیه به‌یه‌كه‌وه كاركردنی نزیك، بونیادنه‌ر و متمانه‌پێكراوی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ توركیا گرنگه".