Ömer Erdem,Ramal Abdullah Mahmood,Muhammet Ali Kemal
24 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 25 نیسان 2019
خه‌رتوم – AA
وێڕای له‌كارلابردنی عومه‌ر به‌شیر كه ٣٠ ساڵ بوو سه‌رۆكی سوودان بوو بۆ ١٨ه‌مین رۆژیش خۆپیشاندانه‌كانی دژبە رژێم له به‌رده‌م فه‌رمانده‌یی سوپا له خه‌رتوم به‌رده‌وام بوون.
هه‌زاران خۆپیشانده‌ر له‌سه‌ر داوای گردبوونەوەی پیشه‌وەرانی سوودان و لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان به مه‌به‌ستی داواكاری راده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی كاتی سه‌ربازی سوودان له‌به‌رده‌م فه‌رمانده‌یی سوپا كۆبوونه‌وه.
له كاتی به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌كان هێزه‌كانی راگه‌یاندنی ئازادی و گۆڕانكاری كه به‌ره‌ی لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كانه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه هێزه‌كانی رژێم هه‌وڵی بڵاوه‌پێكردنی گۆڕه‌پانه‌كه‌یان داوه و داوای له هه‌موو ناڕازییه‌كان كرد بۆ داكۆكیكردن له شۆڕش بڕژێنه گۆڕه‌پان، به‌ڵام له لایه‌ن سوپا یان مه‌ده‌نییه‌كانه‌وه هیچ ده‌ستوه‌ردانێك رووی نه‌دا.
خۆپیشانده‌ران دژبە رژێمی پێشوو و ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازیی درووشم ده‌ڵێنه‌وه و جه‌خت له‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه تا ئه‌و كاته‌ی ده‌سه‌ڵات راده‌ستی دەسەڵاتێکی مه‌ده‌نی نه‌كرێت، گۆڕه‌پانه‌كه جێناهێڵن.
هاوكات سه‌دان خۆپیشانده‌ر له شاری عهتبهراوه كه خۆپیشاندانه‌كانی سوودان له ١٩ی كانوونی یه‌كه‌مدا سه‌ری هه‌ڵدا، به شه‌مه‌نده‌فه‌ر گه‌یشتنه ناوچه‌یه‌كی نزیك له باره‌گای سوپا و پشتیوانی‌یان له خۆپیشانده‌رانی پایته‌خت كرد.