Recep Şakar,Hemın Othman Mohammed
24 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 25 نیسان 2019
مێلبۆرن - AA
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له هێرشه تیرۆریستییه‌كانی سه‌ر كڵێسا و هۆتێله‌كانی سریلانكا کوژراون له 310 كه‌سه‌وه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ 359 كه‌س.
به‌پێی لێدوانی گوته‌بێژی پۆلیسی سریلانكا، روان گوناسیكارا ژماره‌ی كوژراوانی هێرشه تیرۆریستییه‌كانی رۆژی یه‌كشه‌ممه كه له میانی رێوڕه‌سمی جەژنی قیامەتی مەسیحییەکاندا ئه‌نجامدرا، به‌رزبووه‌ته‌وه.
روان گوناسیكارا ئاماژه‌ی به‌وه كردووە كه ژماره‌ی كوژراوان گه‌یشتووه‌ته 359 كه‌س.
هه‌روه‌ها روان گوناسیكارا باسی له‌وه كردووە كه هەڵمەتەکانی گەڕان بەدوای گومانلێکراواندا درێژه‌یان هه‌یه و شه‌وی رابردوو، 18 گومانلێكراوی دیكه‌یان ده‌ستگیركردووه. به‌وه‌یش كۆی گشتیی ده‌ستگیركراوان گه‌یشتووه‌ته 58 كه‌س.