Muhammet Ali Kemal
03 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 06 شوبات 2017
لەئوستراڵیا بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە قەدەغەی گەشتکردنی هاووڵاتییانی 7 وڵات کە زۆربەی دانیشتوانەکەی موسڵمانن بۆ ئەمریکا، پرۆتێستۆ کرا.
لەخۆپیشاندانەکانی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کە نوێنەرانی ژمارەیەک لە دامەزراوە ئیسلامییەکانیشیان تێدابوو، لەهەریەک لە مێڵبۆرن، بریزبن و ئەدێڵەید، هەزاران کەس بەشدارییان کرد.
خۆپیشاندانەکەی مێڵبۆرن، بەبەشداریی نزیکەی 2 هەزار کەس لەبەردەم کتێبخانەی شارەکەدا بەڕێوەچوو، خۆپیشاندەران ئاماژەیان بەوەکرد کە دۆناڵد ترەمپ دژی ئەو بنەمایانە وەستاوەتەوە کە ئەمریکای لەسەر بونیات نراوە.
سەرۆکی پارتی سەوزەکان و سیناتۆر، ریچارد دی ناتالی لە خۆپیشاندانەکەدا گوتەیەکی پێشکەشکرد و جەختی لەوەکردەوە کاتی ئەوە هاتووە دژی ترەمپ بوەستینەوە، راشیگەیاند: ''ئێستا کاتی بێدەنگبوون نییە، بەڵکو کاتی دەستبەکاربوونە. پێویستە دەنگمان بەرزبکەینەوە و بڵێین 'خواستەکانی ئێمە و ئەوانەی تۆ یەکناگرێتەوە' ''.
ریچارد دی ناتالی رەخنەی توندی لە بڕیارەکانی ترەمپ گرت لەبارەی موسوڵمانان و کۆچبەرانەوە و گوتی: ''ئەمە تەنها ئەمریکا نییە، بەڵکو هەنگاوێکە مایەی سەرهەڵدانی ئیسلامۆفۆبیایە لەهەموو جیهان، هەرلەبەر ئەوەیە کە ئێمە دژی دەوەستینەوە''.
خۆپیشاندەران لەدوای پێشکەشکردنی گوتەکان بەرەو ناوەندی شار بەڕێپیوان رۆیشتن و درووشمی ''نەخێر بۆ رق و کینە''، نەخێر بۆ ترس''، ''بەخێربێن موسوڵمانەکان'' و ''نا بۆ قەدەغە خستنە سەر موسوڵمانان''یان بەرزکردەوە.
خۆپیشاندانەکە ماوەی دوو کاتژمێری خایاند و بێ هیچ کیشەیەک کۆتاییهات.