هه‌ولێر-AA
به‌شی دووهمپسپۆڕی راگه‌یاندن، ئه‌رسه‌لان ره‌حمان ده‌ڵێت ئه‌و ئه‌ده‌بیاته‌ی داعش له دوو سێ ساڵی رابردوو به‌رهه‌می هێناوه ده‌بێت كار بكه‌ین بۆ نه‌هێشتنی.
- داعش هاوینی داخورانی خه‌لافه‌ته‌كه‌ی به‌غدادی
هه‌ر له‌گه‌ڵ كهڵەكهبوونی داعش و هه‌ڵتۆقینی وه‌كو گرووپێكی سه‌له‌فی چه‌كدار جیاواز له هاوشێوه‌كانی بایه‌خێكی سه‌رنج راكێشانه‌ی به میدیا دا، ئه‌مان دژی ئازادی میدیا و كاری رۆژنامه‌نووسی بوون، به‌ڵام ئه‌و له‌شكره راگه‌یاندنكار و شاره‌زایانه‌ی بواری ئای تی كه له ریزه‌كاندا خۆیان دۆزیبوویه‌وه بێ ئیش نه‌هێشته‌وه، هه‌ر بۆیه پێشڤه‌چوونه ته‌كنه‌لۆجییه‌كانی بۆ خستنه‌ڕووی بیروباوه‌ڕه‌كانی، ناساندن و جوان نیشاندانی خۆی و چه‌كدارانی، راكێشانی هه‌زارانی چه‌كدار له‌و رێگه‌یه‌وه بۆ ناو ریزه‌كانی، وه‌ڵامدانه‌وه‌ی نه‌یاره‌كانی به‌چڕی به‌كارهێنا و ئه‌مه‌ش رۆڵی گه‌وره‌ی هه‌بوو له دیارده‌ی مۆته‌كه‌ی داعش، ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی بۆ داعش میدیا وه‌كو پوازێك بوو بۆ شكاندن و له‌تكردنی گرووپه چه‌كداره‌كانی دیكه‌ی هاوشێوه‌ی خۆی.
ئێستا كه جیهان له سێ ساڵی كۆنتڕۆڵكردنی داعش بۆ شاری مووسڵ و دواتر یه‌ك له‌سه‌ر سێی عێراق نزیك ده‌بێته‌وه، ئه‌م گرووپه به‌ره‌و پووكانه‌وه یان لاوازییه‌ك ده‌چێت كه به درێژایی ئه‌و ماوه‌یه‌ی رابردوو به‌خۆوه نه‌بینیوه، هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه بۆ دواوه و پاشه‌كشه‌ی روونی داعش له گوتاری میدیایی و له چالاكییه‌كانیدا هێنده لاوازه كه ئیدی جیهانیش وه‌كو جاران تاقه‌تی به‌دواداچوونی بۆ به‌رهه‌مه سست و كۆنه‌كانی داعش نه‌ماوه، كه به‌شێك له‌وانه‌شی نمایشیان ده‌كات له به‌رهه‌مه كۆنهكانییهوه وه‌ریگرتوون، ئه‌م داخورانه میدیاییه له لای داعش كاریگه‌ریی زۆر گه‌وره‌ی له‌سه‌ر بچووكبوونه‌وه و به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ده‌بێت، بۆیه ئه‌م هاوینه بۆ داعش ره‌نگه كۆتا هاوینی بێت له عێراق.
پسپۆڕ له بواری راگه‌یاندن و نووسه‌ری كتێبی "شه‌ڕی ده‌روونی داعش و ره‌نگدانه‌وه‌ی له میدیای كوردیدا"، ئه‌رسه‌لان ره‌حمان كه ئه‌و كتێبه‌ی شیكارێكی ده‌روونییانه‌ی داعشه و كاردانه‌وه‌ی بڵاوكراوه‌كانی له رووی ده‌روونی و میدیاییه‌وه له‌سه‌ر میدیا و دواجار تاكی كورددا باسێكی چڕی میدیای داعشه، ئه‌و له‌باره‌ی لاوازبوونی داعش بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانییه‌وه داعش ئه‌وه‌نده هێزێكی میدیایی پڕوپاگه‌نده‌یی خاوه‌ن ستراتیجی شه‌ڕێكی ده‌روونی بووه، هێنده خاوه‌نی توانای سه‌ربازی نه‌بوو، ئه‌مه‌ش وایكرد له رێگه‌ی ترس و تۆقاندن و شه‌ڕی ده‌روونییه‌وه نه‌یاره‌كانی تێكبشكێنێت به شێوه‌یه‌ك پێش ئه‌وه‌ی چه‌كداره‌كانی داعش بگه‌نه هه‌ندێك باره‌گا و شوێنی سه‌ربازی و ئه‌منی ده‌مانبینی باره‌گا و شاره‌كانیش له‌به‌رده‌م هێرشی داعشدا چۆڵدهكران، ئه‌مه‌ش هه‌مووی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ستراتیجییه‌ته ورد و فراوانه‌ی داعش دایڕشتبوو له پێناو گه‌یشتن به‌وانی دیكه، بۆیه پێش ئه‌وه‌ی بگاته جه‌سته‌ی كه‌سه‌كان و هێزه‌كان له سه‌نگه‌ره‌كان تێكبشكێنێت ده‌روونه‌كانی تێكشكاندبوو".
ده‌شڵێت "ئێستا چه‌كدارانی داعش وره‌یان نه‌ماوه، بارودۆخ پێچه‌وانه بووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش وایكردووه زۆر له‌وه‌ی خێراتر چاوه‌ڕوان ده‌كرا هێزه‌كانی عێراق و هێزی پێشمه‌رگه شار و گونده‌كان كۆنتڕۆڵ بكه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت كه شه‌ڕی ده‌روونی سه‌رچاوی هێز و تینی داعش بوو، ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كانی به‌رامبه‌ر له ئاستی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و حكوومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان زیاتر به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی شه‌ڕی ده‌روونی داعش بكه‌ن شكستی داعش زووتر و خێراتر ده‌بێت".
داعش لهسهرهتاكانییهوه سه‌رباری سه‌دان ئه‌كاونت به تایبه‌ت له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی له چه‌شنی تویته‌ر، فه‌یسبوك، تیلیگرام، هاوكات سوودی له‌و كهناڵانهش بینیوه كه تایبه‌تن به بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆ له شێوه‌ی یوتوب، ڤیمۆ، سێندڤید، فۆر شێرد، ئهدفلای و هی دیكه‌ش بینیوه، هه‌روه‌ها جگه له ده‌یان وێبساتی تایبه‌ت به خۆی، چه‌ندین وێبساتی ئه‌ورووپیشی به‌كارهێناوه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی چالاكییه‌كانی به شێوه‌یه‌كی گشتی له‌نێویاندا وێبسایته‌كانی بلۆگه‌ر، جاست پاست. به‌م پێیه داعش خوێنێكی زۆری به شێوه‌ی جیاجیا برده ناو تۆڕ و پێگهكانهوه و په‌ڕاندنی سه‌دان سه‌ر و جیاكردنه‌وه‌یان له لاشهكانییان، هه‌ڵدانه‌خواره‌وه‌ی ده‌یان كه‌س له شوێنه به‌رزه‌كانه‌وه، ته‌قاندنه‌وه و كوشتن و تواندنه‌وه له‌ناو تێزاب و شتی دیكه دیمه‌نی گشتیی ئه‌و گرووپه‌یه ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێت.
شیكه‌ره‌وه‌ی ئاسایشیی عێراقی، هیشام ئه‌لهاشمی كه به قسه‌ی خۆی زۆر به وردی چاودێریی داعش و بڵاوكراوهكانییان له رووی میدیاییه‌وه ده‌كات له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاشكرای ده‌كات "داعش پتر له 70 له‌سه‌دی توانای مرۆیی و ماددیی بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی له‌ده‌ستداوه، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌و شوێن و كه‌ره‌ستانه‌ی بۆ به‌رهه‌مه‌كانی به‌كاری ده‌هێنان له‌ناوچوون، ئێستا داعش له لێواری له‌ناوچوندایه و بۆ ئه‌مه راگه‌یاندنیش فریای ناكه‌وێت، به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی راگه‌یاندنی عێراق و جیهانیش سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزه‌كانی عێراقییان وه‌كو خۆی یان هیچ نه‌بێت له دژی داعش بڵاوكرده‌وه و ئه‌وه‌ش گرنگه".
هیشام ئه‌لهاشمی ده‌شڵێت "به هۆی هێرشه‌كانی سه‌ر داعشه‌وه، ئه‌م گرووپه له ئێستادا ناتوانێت وه‌كو جاران ئینته‌رنێت بۆ وه‌شاندنی به‌رهه‌مه‌كانی بەکاربهێنێت، چونكه ناپه‌ڕژێته سه‌ر ئه‌و كاره، هه‌ر بۆیه ئه‌م پاشه‌كشێیه له رووی راگه‌یاندنه‌وه، له‌پاڵ هه‌ستكردنی ته‌واوی راگه‌یاندن له عێراق به‌رامبه‌ر به دڕنده‌یی داعش و ده‌رخستنی سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزه‌كانمان وایكرد ئه‌و رێكخراوه ته‌واو بشكێت و ئێستا له رووی راگه‌یاندنه‌وه كه شه‌ڕه‌كه له‌م باره‌یه‌وه زۆر به بایه‌خ و كاریگه‌ره تا دێت له خراپی ده‌دات".
- خوێنڕشتن له ده‌ماره‌كانه‌وه بۆ ناو ئینته‌رنێت
گرووپ و ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام "داعش" بایه‌خێكی بێ كۆتاییان له‌و وێبسایت و پێگانه و هه‌روه‌ها له‌وانه‌ش بینی كه تایبه‌ت دروستی‌یان كردبوون، به تایبه‌ت له راكێشكردنی چه‌كداره‌كان و دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌ی دیكه بۆ په‌یوه‌ندییكردن به‌وانی دیكه‌وه، ئه‌م شوێنانه به ته‌نها ڤیدیۆكانی سه‌ربڕین، كوشتن و چالاكییه دژ به نهیارهكانییان بڵاونهدهكردنهوه، به‌ڵكو هۆكارێك بوو بۆ نیشاندانی ئه‌و چالاكییانه‌ی دیكه‌ش له چه‌شنی قیرتاوكردنی شه‌قامه‌كان، سهیرانكردنی خه‌ڵك له سایه‌ی ئه‌واندا، پڕۆژه‌كانی ئاو، و ئاوه‌ڕۆ و شتی دیكه، رێكخستنی بازاڕه‌كان و سه‌رقاڵیی خه‌ڵك به ژیانی رۆژانه‌یان به‌مه‌ش دیوی دیكه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌یان ده‌شارده‌وه كه له واقیعدا هه‌یه.
به‌مپێیه داعش له ده‌یان رێگه‌ی به‌مشێوه‌یه سوودی له تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت بۆ چالاكییه‌كانی بینیوه:
1- تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، له وێنه‌ی تویته‌ر، لینك ئین، فه‌یسبوك، تیلیگرام و هی دیكه كه سه‌دان ڤیدیۆ و هاشتاگییان بڵاوده‌كرده‌وه و تهماشاكارانییان به سه‌دان ملیۆن كه‌س ده‌بوون.
2- دروستكردنی چه‌ند وێبسایتێكی تایبه‌ت به خۆیان له‌نێویاندا ئاژانسی ئه‌عماق كه ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت به گه‌وره‌ترین ئاژانسی هه‌واڵیی داعش دێته هه‌ژمار، هه‌روه‌ها پێگه‌كانی ئه‌لده‌وله، ئه‌لخه‌لافه، ئهلبهتار، ئه‌لفورقان، ئه‌خبار الدوله، تۆڕی هه‌واڵه‌كانی ده‌وڵه‌ت، تۆڕی هه‌واڵی موسوڵمانان، ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌لحه‌ق، تۆڕی جیهادی زه‌رقاوی، تۆڕی حه‌نین، ئه‌لبوراق، و چه‌ندینی دیكه كه له هه‌ژمار نایه‌ت، له‌نێویشیاندا چه‌ندین وێبسایتی دیكه هه‌یه به زمانه جیاوازه‌كانی وه‌كو ئینگلیزی، كوردی، روسی، فارسی و هی دیكه‌ش.
3- دامه‌زراندنی رادیۆی ئه‌لبه‌یان كه رادیویه‌كی تایبه‌ت بوو به داعش و هه‌ندێك جار په‌خشی ده‌گه‌یشته چه‌ند ناوچه‌یه‌كی نزیك له پارێزگای دهۆك له هه‌رێمی كوردستان و ئێستاش ئه‌و رادیۆیه به‌رده‌وامه.
4- چاپ و وه‌شاندنی چه‌ندین رۆژنامه، گۆڤار، كتێب كه به‌شێك له‌وانه هیچ جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆیان له‌گه‌ڵ هاوتا رۆژئاواییهكانییانهوه نه‌بوو له رووی دیزاین، به‌رگ و ناوه‌ڕۆكی كوالیتی و به‌كارهێنانی ره‌نگ و وێنه‌كانه‌وه، له‌نێویاندا گۆڤارەکانی دابق و رومییه كه ئه‌مه‌ی دوایی به حه‌وت زمان بڵاوده‌كرایه‌وه، ئه‌مه جگه له رۆژنامه‌ی ئهلنهبأ كه هێشتا له وه‌شان به‌رده‌وامه.
5- دامه‌زراندنی چه‌ندین ده‌زگای تایبه‌ت به دروستكردنی ڤیدیۆ، بڵاوكردنه‌وه‌ی تۆماره ده‌نگییه‌كان، له‌نێویاندا ده‌زگای ئه‌لفورقان، ئهلبهتار، ته‌رجومان ئهلئهساورتی، سه‌نته‌ری الحیاه بۆ راگه‌یاندن، ده‌زگای ئه‌جناد كه سه‌لیل ئهلسهوارم، شیفا ئهلصدور و هی دیكه‌شیان به‌رهه‌م هێناوه.
داعش له‌م رێگانه و چه‌ند رێگه‌یه‌كی دیكه‌شه‌وه توانی گه‌وره‌ترین سوود له‌و تهكنهلۆجییایه وەربگرێت كه به‌رهه‌می رۆژئاوایه بۆ كوشتنی زیاتر و تۆقاندنی پتری خه‌ڵك، و خۆ جوانكردنی خۆی و كاره‌كانی.
له كۆتاییه‌كانی ساڵی 2015دا، داعش به‌شێك له‌و خاكه‌ی له‌ژێر ده‌ستی بوو له‌وانه‌ی له نێوان عێراق و سووریا كۆنتڕۆڵی كردبوو له‌ده‌ستدا، بۆ ساڵی دواتر ئه‌م كشانه‌وه‌یه به‌رده‌وام بوو و تا ده‌هات ئه‌و خاكه كه‌متر ده‌بوویه‌وه كه له‌ژێر قه‌ڵه‌مڕه‌ویی وان‌دا بوو، به‌و پێیه‌ش له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی مووسڵ له 17ی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2016 داعش هێشتا به‌رده‌وام بوو له بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ندین ڤیدیۆ و چالاكیی خۆی و تێیدا چه‌ند شكستێكی سوپا و هێزه‌كانی عێراقی بڵاوكرده‌وه، به‌ڵام له كۆتاییه‌كانی ئه‌و ساڵه‌دا و له‌گه‌ڵ گرتنه‌وه‌ی به‌شێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی مووسڵ داعش بنه‌و باره‌گاكانی پتر كه‌وتنه به‌ر هێرشی فڕۆكه‌كان و هێزه‌كانی عێراق و ئه‌وه‌ش كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر هه‌بوون، نه به ته‌نها له رووی سه‌ربازییه‌وه، بگره له رووی راگه‌یاندنیشه‌وه ئیتر وه‌كو جاران فریای بڵاوكردنه‌وه‌ی چالاكییه‌كانی نه‌ده‌كه‌وت، تا وای لێهات به‌شی زۆری هاشتاگ و ئه‌كاونته‌كانی لاببرێن، له یوتوب و وێبسایته‌كانی دیكه‌ی تایبه‌ت به ڤیدیۆ و بڵاوكردنه‌وه‌ی بێ به‌رامبه‌ر به‌رهه‌مه‌كانی ره‌تده‌كرانه‌وه و تهماشاكارانیشیان له كه‌مبوونه‌وه‌یه‌كی ته‌واوی دا.
ئێستا به‌ری چه‌پی مووسڵ به ته‌واوه‌تی رزگاربووه، به‌ری راستی شاره‌كه‌ی به ته‌نها نزیكه‌ی كه‌متر له 20 له‌سه‌دی له‌ده‌ستی داعش ماون، زۆرێك له باره‌گاكانی راگهیاندنییان كه‌وتنه به‌ر په‌لامار و زۆرێك له راگهیاندنكارانییان و ئه‌وانه‌ی شاره‌زاییان له ئایتی هه‌بوو یان كوژران یان به‌ره‌و شوێنی نادیار هه‌ڵاتوون.
ئه‌رسه‌لان ره‌حمان له درێژه‌ی قسه‌كانیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایده‌گه‌یه‌نێت كه پاشه‌كشه‌ی داعش به ته‌نها له رووی سه‌ربازییه‌وه نییه له ئێستادا، به‌ڵكو ئه‌و شكسته میدیاكانی داعشیشه‌وه ره‌نگی داوه‌ته‌وه، له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت "شكست و شپررزهیی و بێ ورهبوونی داعش هێنده كاریگه‌ره زۆر له‌سه‌ر شه‌ڕی پڕوپاگه‌نده‌یی ره‌نگی داوه‌ته‌وه، به ئاسانی به‌كارهێنه‌ری ئینته‌رنێت هه‌ست به‌وه ده‌كات ئه‌و شه‌ڕه میدیاییه‌ی پێشتر داعش ده‌یكرد ئێستا ئه‌وه ناكات، ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه داعش له كۆتایی و له شكستی هه‌ره گه‌وره‌ی نزیك ده‌بێته‌وه، ئه‌و ئه‌ده‌بیاته‌ی داعش له دوو سێ ساڵی رابردوو به‌رهه‌می هێناوه ده‌بێت كار بكه‌ین بۆ نه‌هێشتنی و لای خۆمانه‌وه دیوارێك دروست بكه‌ین له‌به‌رده‌م ئه‌و ئه‌ده‌بیاتی خوێنڕشتن و تۆقێنه‌ره كه داعش له ماوه‌ی رابردوو به‌رهه‌می هێناوه و هێشتا له هه‌ندێك سایتی خۆیان ماوه‌ته‌وه".
سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت وه‌كو كه‌ره‌سته‌یه‌كی به نرخ له‌به‌رده‌ستی داعش بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی چالاكییه‌كانی و پڕكردنی ئینته‌رنێت له خوێن، ئه‌و پسپۆڕه‌ی بواری راگه‌یاندن روونی ده‌كاته‌وه "له كۆی گشتی مێژووی بزاڤه توندڕه‌و و تیرۆریستی و ته‌كفیرییه‌كان هیچ كامیان نه‌یانتوانیوه بگه‌نه داعش له به‌كارهێنان و سوودوه‌رگرتن له ئینته‌رنێت، داعش هه‌موویانی له رووی به‌كارهێنانی میدیای و پڕۆپاگه‌نده‌ی و به‌كارهێنانی میدیاییه‌وه تێپه‌ڕاند، بڕواناكه‌م هیچ گرووپ و میلیشیایه‌كی دیكه پێی بگه‌نه‌وه، رهنگهههبن بیانه‌وێت جارێكی دیكه لاسایی داعش بكه‌نه‌وه، بۆیه پێویسته ستراتیجییه‌تێكی نیشتمانییانه له‌سه‌ر بنه‌مای هاووڵاتی بوون كاربكه‌ین بۆ سڕینه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ده‌بیاته‌ی داعش به‌كاری هێنابوو، ته‌نانه‌ت جارێكی دیكه هه‌ر گرووپێكی دیكه كار له‌سه‌ر ئه‌و بواره بكه‌ن بزانیین چۆن به‌رنگاریان ده‌بینه‌وه.
- داعش له هێزه‌وه بۆ شكست
ئێستا داعش به‌ره‌و لاوازیی ته‌واو له رووی راگه‌یاندنه‌وه هه‌نگاو ده‌نێت، به شێوه‌یه‌ك 90 له‌سه‌د چالاكی و كاره میدیاییه‌كانی كه‌می كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی راسته‌وخۆی میدیای به‌رامبه‌ر یان میدیای نه‌یاری داعشه به پله‌ی یه‌كه‌م، هه‌روه‌ها ئه‌و شكسته قورسه‌ی به‌ر داعش ده‌كه‌وێت و نه‌بوونی وه‌ڵامی پێویست له لایه‌ن گرووپه‌كه‌وه، ئه‌وه‌شی هه‌یه به‌شێك له ڤیدیۆكانی له گرته كۆنه‌كانه‌وه دووباره ده‌خاته ناو سایته‌كانه‌وه، له تویته‌ر لاوازییه‌كی زۆری پێوه‌دیاره، له یوتوب ته‌واو پاشه‌كشه‌ی كردووه و ئێستا زۆرێك له ڤیدیۆكانیش بلۆك ده‌كرێن، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا گۆڤاره‌كانی ده‌مێكه نابینرێن و هه‌روه‌ها ئه‌و دوو سایتهشی كه ماویه‌تی هه‌واڵی كۆنی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كیان له‌سه‌ر ده‌مێنێته‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كتێب و نامیلكهكانیش نابینرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان و پێكه‌وه‌ژیان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی، مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی له لێدوانێدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو جه‌خت له‌سه‌ر لاوازبوونی داعش له رووی میدیایی و له رووی سه‌ربازی و رێكخستنیشهوه ده‌كاته‌وه، ئه‌و ده‌ڵێت "بۆ ئه‌و لاوازییه هۆكاره‌كان زۆرن له‌نێویاندا پاڵه‌وانێتییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه و كورد بۆ به‌زاندنی بیری توندڕه‌وی".
ده‌شڵێت "هه‌نگاوی جیددیمان ناوه بۆ بۆ روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی بیری داعشییه‌ت و بۆ ئه‌وه چه‌ندین میكانیزمان گرتووه‌ته به‌ر له‌نێویاندا به هه‌وڵی مامۆستایانی ئایینی وتاری ئاینیمان رێكخسته‌وه و پرۆگرامه‌كانی خوێندنمان ده‌ستكاری كرد، هه‌روه‌ها چه‌ند كه‌ناڵێكی راگهیاندنیشمان رێكخسته‌وه، له پاڵ ئه‌وانه‌شدا به هه‌وڵی لێژنه‌یه‌كی حكوومه‌تی ئه‌و كارانه‌مان كرد كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی له درێژه‌ی قسه‌كانیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاشكرای ده‌كات كه ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌رێم رۆڵی كاریگه‌رییان هه‌بووه له به‌زاندنی فیكری داعش له هه‌رێمی كوردستان و فیكری داعش و ئه‌وه‌ش وایكردووه بتوانن كۆنتڕۆڵی هاوسۆزه‌كانی داعش له هه‌رێمی كوردستان بكرێت، له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت "له رووی فیكرییه‌وه رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی داعش قورستره تا رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دیكه، بۆیه ئه‌گه‌ر رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی فیكریی ئه‌م گرووپانه دروست نه‌بێت ئه‌وا له داهاتووشدا گرووپی له شێوه‌ی داعش دروست ده‌بن و ده‌بنه كێشه، بۆیه هه‌ستمان به‌م مه‌ترسیه كردووه پێكردووه و هه‌وڵ ده‌ده‌ین هیچ نه‌بێت له هه‌رێمی كوردستان ئه‌و جۆره بیره كارنه‌كات".
ده‌شڵێت "داعش و هاوشێوه‌كانی له هه‌ندێك ژینگه كه ره‌وشی سیاسی و ئایینی ناسه‌قامگیر و ئابووری له‌وێ حكوومه‌ت و یاسا لاوازبن، په‌یڕه‌و پڕوگرامهكانی خوێندن ته‌ندروست نه‌بیت ئه‌وا داعش تێیاندا چه‌كه‌ره ده‌كه‌ن و ئێمه سه‌رقاڵی وشكردنه‌وه‌ی ئه‌و سهرچاوانهین".
نه‌قشبه‌ندی له كۆتایی قسه‌كانیدا ده‌ڵێت "له ساڵانی 2013 و 2014دا، نزیكه‌ی 500 گه‌نجی كورد چوونه‌ته ناو داعش، به‌شی زۆریان كوژراون و ئه‌وانه‌ی ماون كه‌متر له 20 كه‌سن له كورده‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وانیش به‌ره‌و هه‌ڵاتن ده‌چن، به‌شی زۆریان له شه‌ڕه‌كانی مووسڵ كوژران و هه‌ندێكیشیان چوونه‌ته ده‌ره‌وه و زۆر ئاگاداری ئه‌مان نیین".
داعش وه‌كو له رووی سه‌ربازییه‌وه زیاتر له 90 له‌سه‌دی خاكی مووسڵ ئه‌و شاره‌ی ناوی پایته‌ختی خه‌لافه‌تی لێ نابوو له‌ده‌ستچووه، له رووی میدیاییشه‌وه ته‌واو به‌ره‌و پاشهكشهچووه و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی قورستری له‌سه‌ر ئه‌و گرووپه و چالاكییه‌كانییان كردووه، بۆیه له ئێستادا كوژرانی زۆرێك له راگهیاندنكارهكانی ئه‌م گرووپه و كوژران و هه‌ڵاتنی زۆرێك له پسپۆڕه بیانییهكانییان و نه‌بوونی چاپخانه له‌به‌رده‌ستی ئه‌و گرووپه ته‌واو شه‌كه‌تی كردوون و فریای بڵاوكردنه‌وه‌ش ناكه‌ون.
news_share_descriptionsubscription_contact

