Mohammed Baqi Hussein
15 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 16 مای,س 2017
غه‌ززه - AA
له سه‌ره‌تای رووداوه‌كانی سووریاوه تا ئێستا، 89 فه‌ڵه‌ستینی له لایه‌ن رژێمی سووریاوه له‌سێداره‌دراون.
به پێی راپۆرتێكی گرووپی كاری فه‌ڵه‌ستینییه‌كانی سووریا كه ناوه‌نده‌كه‌ی له له‌نده‌نه له سه‌ره‌تای رووداوه‌كانی سووریاوه تا ئێستا، 89 فه‌ڵه‌ستینی له لایه‌ن رژێمی سووریاوه له‌سێداره‌دراون كه 17یان ئه‌ندامی سوپای رزگاریی فه‌ڵه‌ستین بوون.
كه‌مپه‌كانی په‌نابه‌رانی فه‌ڵه‌ستینی له شاره‌كانی حه‌له‌ب و دیمه‌شق، به هۆی پێكدادانه‌كانی سووریاوه زیانیان به‌ركه‌وتووه. به هۆی شه‌ڕی ناوخۆی سووریاوه كه شه‌ش ساڵه به‌رده‌وامه، به‌شێكی زۆری فه‌ڵه‌ستینییه‌كانی ئه‌و وڵاته، ناچاربوون ماڵه‌كانیان بهجێبهێڵن. فه‌ڵه‌ستینییه‌كانی سووریا كه دوای دامه‌زرانی ئیسرائیل ناچار به كۆچكردن كرابوون، له ئێستاشدا به هۆی شه‌ڕی ناوخۆی سووریاوه جارێكی دیكه ئاواره‌بوون.