Levent Tok,Ömer Koparan,Selen Temizer
02 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 03 تشرینی دووەم 2018
گرێ سپی/ئه‌نقه‌ره- AA
ئاژانسی ئانادۆڵو دیمه‌نی داگیركاری گرێ سپی (ته‌ل ئه‌بیه‌ز) له رۆژهه‌ڵاتی رووباری فورات له باكووری سووریا له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌وه تۆماركرد.
یه‌په‌گه/په‌كه‌كه له حوزه‌یرانی ٢٠١٥دا به پشتیوانی ئه‌مریكا شارۆچكه‌ی گرێ سپییان داگیركرد كه ده‌كه‌وێته نێو خاكی سووریاوه و له‌و كاته‌وه تا ئێستا رێكخراوه‌كه له گرێ سپی كه نزیكه‌ی هه‌موو دانیشتوانه‌كه‌ی عه‌ره‌بن، فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ده‌كات.
شارۆچكه‌كه سه‌ربه ره‌ققه‌یه و له گونده‌واری خۆرئاوای گرێ سپی، ژماه‌یه‌ك گوندی توركمانیش بوونیان هه‌یه و چەکدارانی یه‌په‌گه/پهكهكهبه توركمانه‌كانی ناوچه‌كه‌یان راگه‌یاندووه "پێویسته ناوچه‌كه چۆڵ بكه‌ن، ئه‌گه‌رنا هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان هێرشی ئاسمانی ده‌كه‌نه سه‌ریان"، به‌و بیانووه گونده‌كانیان به‌زۆر پێ چۆڵ كردن.
له‌و دیمه‌نانه‌ی له‌لایه‌ن كامێرای ئاژانسی ئانادۆڵوه‌وه له گرێ سپی تۆماركراون، چه‌كدارانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه به جلی سه‌ربازییه‌وه له ده‌روازه‌ی شارۆچكه‌كه‌دا ئۆتۆمبێله‌كان راده‌گرن و ناسنامه‌ی سه‌رنشینه‌كانی ده‌پشكنن.
ئۆتۆمبێله‌كان دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆر له سه‌ره‌دا ده‌وستن، پاش پشكنینیان رێگه‌یان پێده‌درێت بچنه شارۆچكه‌كه‌وه.
له‌سه‌ر خاڵه‌كانی پشكنین و ئه‌و بینایانه‌ی لێی ده‌مێننه‌وه، به‌ناو ئاڵای كوردستانیان هه‌ڵواسیوه.
له‌سه‌ر ستوونه‌كانی رووناككردنه‌وه له ته‌واوی ناوه‌ندی شارۆچكه‌كه‌دا به‌ناو ئاڵای یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌یان هه‌ڵواسیوه.
ئه‌وه‌ش ده‌بینرێت كه ستوونه‌كان وێنه‌ی سه‌رۆكی رێكخراوی تیرۆریستی، عه‌بدوڵڵا ئۆجالانیان پێوه‌یه.
له شه‌قامی سیاسیی كه یه‌كێكه له‌و شه‌قامانه‌ی بۆ ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون له گرێ سپی ده‌ڕوات، به‌ناو ئاڵایه‌كی زه‌به‌لاح هه‌ڵواسراوه كه له‌سه‌ری نووسراوه یه‌په‌گه.
له‌ژێر ئاڵاكهشهوه دیسان پۆسته‌ری عه‌بدوڵڵا ئۆجالان هه‌ڵواسراوه.
ئه‌وه‌ش ده‌بینرێت كه یه‌په‌گه/په‌كه‌كه له ناوه‌ندی شارۆچكه‌كه‌ش خاڵی پشكنینی داناوه و ته‌كسی و ئۆتۆمبیله سڤیله‌كانی دیكه ده‌پشكنێت.
له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا سوپای توركیا پێگه‌كانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌ی له گرێ سپی تۆپ باران كرد.
ئیداره‌ی ئه‌مریكا له‌به‌رامبه‌ر پێشهاته‌كاندا جارێكی دیكه رایگه‌یاند "پێویسته هه‌مووان تواناكانیان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشدا چڕبكه‌نه‌وه" و وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌ش ناداته‌وه كه پێكهاته تیرۆریستیه‌كانی گرێ سپی هاوپه‌یمانین یان نا.
گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، شۆن رایه‌ن، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه دوێنێ سازیكرد، له وه‌ڵامی پرسیاری په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو به‌وه‌ی شارۆچكه‌كه له‌لایه‌ن كێوه كۆنترۆڵ كراوه، رایگه‌یاند: "هاوپه‌یمانان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سووریای دیموكراتدا كارده‌كه‌ن. ئه‌وان سه‌باره‌ت به جووڵاندنی هێزه‌كان و پلانه‌كان بڕیار ده‌ده‌ن".
هاوكات شۆن رایه‌ن له وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ی په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵودا روونكردنه‌وه‌كه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی كه ناوی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات به‌كارده‌هێنێت، و رایگه‌یاندبوو به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی توركیاوه هێرشه‌كانی دژ به داعش راده‌گرێت، بڵاوكردبوویه‌وه.
رایه‌ن جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه سه‌باره‌ت به دوایین پێشهاته‌كانی گرێ سپی خاوه‌نی زانیاریی نوێ نییه و وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌و هێزانه‌ی له شارۆچكه‌كه توركیا دەکەنە ئامانج به هه‌سه‌ده یان به یه‌په‌گه پێناسه ده‌كه‌ن، نه‌دایه‌وه.