Burak Karacaoğlu,Eşref Musa,Ramal Abdullah Mahmood
02 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 02 تشرینی دووەم 2018
ئیدلب – AA
له ئاكامی تۆپبارانكردنی هه‌ریه‌ك له شاره‌دێكانی جهرجهنهس و ته‌مه‌نیا و گونده‌كانی سوكهیك و توه له باشووری ئیدلب له‌لایه‌ن هێزه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و گرووپه بیانییه تیرۆریستییه‌كانی پشتیوانی؛ زیاتر له ١٠ سڤیل بوونه قوربانی و ده‌یانی دیكه‌یش بریندار بوون.
له‌و كاتهیهوه كه لێكتێگه‌یشتنی سۆچی له ١٧ی ئه‌یلووله‌وه واژوو كراوه تاكو ئێستا هێزه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و گرووپه بیانییه تیرۆریستییه‌كانی پشتیوانی رژێم كه له‌لایه‌ن ئێران و رژێمه‌وه پشتگیری ده‌كرێن، به‌رده‌وامن له هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون و له ئاكامی ئه‌و هێرشانه‌دا ١٩ سڤیل گیانیان له‌ده‌ستداوه.
رژێم به‌رده‌وامه له تۆپبارانكردنی گونده‌واره‌كانی لازقییه، باشووری ئیدلب، رۆژئاوای حه‌له‌ب و گونده‌كانی رۆژئاوا و باكووری حه‌ما.
ئۆپۆزسیۆنی سووری به پابه‌ندبوونیان به خاڵه‌كانی لێكتێگه‌یشتنه‌كه ١٠ی تشرینی یه‌كه‌م له ناوچه دیاریكراوه‌كان چه‌كه قورسه‌كانی كشانده‌وه.