Tayfun Salcı,Mohammed Baqi Hussein
15 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 16 ئاب 2019
له‌نده‌ن - AA
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت ئه‌مریكا په‌یوه‌ندیی به دادگاوه كردووه بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و كه‌شتییه نه‌وت هه‌ڵگره ئێرانییه‌ی کە جه‌به‌ل تاریق ده‌ستی به‌سه‌رداگرتووه.
رۆژنامه‌ی The Guardianی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە کە وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا په‌یوه‌ندیی به دادگاوه كردووه بۆ وه‌گرتنی كه‌شتیی “Grace1”ی نه‌وت هه‌ڵگری ئێران كه حكوومه‌تی جه‌به‌ل تاریق به‌تۆمه‌تی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت بۆ سووریا ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه، دادوه‌ری دۆسیه‌كه ئه‌نتۆنی دودلی رایگه‌یاندووه، بڕیاربوو ئه‌مڕۆ كه‌شتییه‌كه ئازاد بكه‌ن، به‌ڵام بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی داواكارییه‌كه‌ی ئه‌مریكا دوایان خستووه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مڕۆ دادگای باڵای جه‌به‌ل تاریق له‌باره‌ی كه‌شتییه‌كه‌وه بڕیاری خۆی ده‌ربكات.