Zana Natık Kerem
07 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 08 حوزەیران 2019
ریاز ــ AA
ھەریەک لە سعوودیە، ئیمارات، نەرویج داوایان لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد لەسەر ئەو ھێرشانە کۆببێتەوە کە لە ماوەکانی رابردوودا کرانە سەر چوار کەشتی لە بهندهری فوجێرهی ئیمارات.
ئەم داوایەی ئەو سێ وڵاتە دوای ئەوە دێت، بڵاوکراوەتەوە، لێکۆڵینەوەکان لەبارەی ئەو ھێرشانەی کە بەم دواییانە کرانە سەر ئەو چوار کەشتییە لە نزیک ئاوی ھەرێمی ئیمارات، کۆتایی ھاتووە.
کەناڵی فەرمی سعوودیە بڵاویکردەوە کە بەپێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان، وڵاتێک کە ناوی ئاشکرا نەکراوە لە پشت ئەنجامدانی ئهم ھێرشانەوەیە کە بەم دواییانه کرانە سەر چوار کەشتی لە نزیک ئاوی ھەرێمی ئیمارات.
کەناڵەکە ئاماژەی بەوەشداوە کە بەپێی لێکۆڵینەوەکان، دەرکەوتووە ئەو بۆمبانەی کە لەنێو کەشتییەکاندا چێندرابوون، لە لایەن چەند دەریاوانێکی نەناسراوەوە ئەنجامدراوە.
ھەر لە دوای لێکۆڵینەوەکان، ھەریەک لە سعوودیە، ئیمارات، نەرویج داوایان لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد بۆ ئهوهی لەسەر ئەو ھێرشانە کۆببێتەوە.
لە ١٢ی مانگی ئایاری رابردوو لە بهندهری فوجێرهی ئیمارات، ھێرشی تێکدەرانە کرانە سەر چوار کەشتی کە دووانیان نەوت ھەڵگری سعوودی بوون.