Mohammed Baqi Hussein
16 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 16 کانوونی یەکەم 2016
نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ستافان دی میستو‌را هۆشداریی دا، ئه‌گه‌ر ئاگربه‌ست ده‌سته‌به‌ر نه‌كرێت و چاره‌سه‌ری سیاسی نه‌دۆزرێته‌وه، ئیدلبیش مه‌ترسیی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره کە ببێته حه‌له‌بی دووه‌م.
دی میستو‌را له پاریسی پایته‌ختی فەڕه‌نسا له‌گه‌ڵ یان مارك ئایرۆڵت وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته كۆبووه‌وه.
دی میستو‌را دوای كۆبوونه‌وه‌كه لێدوانی بۆ رۆژنامه‌وانان دا و وه‌بیریهێنایه‌وه، هێشتا 50 هه‌زار كه‌سی سڤیل له رۆرههڵاتی حه‌له‌ب له‌ژێر گه‌مارۆدان و نزیكه‌ی 40 هه‌زاریان به‌ره‌و رۆژئاوای شاره‌كه كۆچیان كردووه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا له‌و 10 هه‌زار كه‌سه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌بدا ماونه‌ته‌وه، 500 بۆ پێنج هه‌زاریان شه‌ڕكه‌ری ئۆپۆزسیۆنن و له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیان ماونه‌ته‌وه و به‌نیازن روو له ئیدلب بكه‌ن و گوتی: "ئه‌گه‌ر ئاگربه‌ست ده‌سته‌به‌ر نه‌كرێت و چاره‌سه‌ری سیاسی نه‌دۆزرێته‌وه، ئیدلبیش مه‌ترسیی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره کە ببێته حه‌له‌بی دووه‌م".
- "دۆخی حه‌له‌ب كارهساتهبارە"
لای خۆیه‌وه ئایرۆڵت ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، دۆخی حه‌له‌ب كاره‌سات بارە.
ئایرۆڵت رایگه‌یاند، فەڕه‌نسا داوای له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كردووه ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له ئه‌نجامبدات و له‌و كۆبوونه‌وه‌دا تاوتوێی جێگیركردنی چاودێری نێوده‌وڵه‌تی بكات بۆ پاراستنی گیانی خه‌ڵكی سڤیلی ناوچه‌كه.