Ali Cura
16 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 17 شوبات 2022
مۆسکۆ-AA
سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین، ئاماژەی بەوە کرد کە لە ئەورووپا خوازیاری شهڕ نیین و لەبەر ئەم ھۆیەش لە پێواژووی دانوستانەکاندا پێشناری پەیوەندیداریان پێشکەش کردووە.
ڤلادیمیر پوتین لە کۆشکی کرملین کۆبوونەوەیەکی سێ کاتژمێری لەگەڵ راوێژکاری ئەڵمانیا، ئۆلاف شۆڵز، ئەنجامدا. ئەوەی جێگەی سەرنج بوو بەھۆی رێکارەکانی خۆپاراستن لە کۆرۆنا کۆبوونەوەکەی پوتین و شۆڵز لەسەر مێزێکی درێژ ئەنجامدرا.
پوتین لە میانی ئەو کۆنگرە رۆژنامەوانییە ھاوبەشەی کە لە دوای کۆبوونەوکە لەگەل شۆڵز ئەنجامیاندا ئەوەی خستەڕوو کە دانوستانەکان لە کەشی جهختكردنهوه لەسەر کار بەڕێوەچووه، و ئاماژەی بەوە کرد کە ئەڵمانیا، لە دوای چین دووەم گەورەترین ھاوبەشی بازرگانیی رووسیایە.
ههروهها پوتین رەخنەی لە ئاماژەی ناتۆ بۆ سیاسەتی "دەرگای کراوە" گرت و باسی لەوە کرد کە بەپێی ماددەی دەیەمی رێککەوتنەکە دەتوانرێت وڵاتێکی دیکە بانگھێشتی یەکێتییەکە بکرێت، بەڵام ئەمە ناچاری نییە.
سهرۆكی رووسیا وەڵامی پرسیاری "ئایا شەر لە ئەورووپادا روودەدات؟"ی رۆژنامەنووسێکی دایەوە و باسی لەوە کرد کە پێشتر لە ئەورووپادا شەر روویداوە.
سەرۆکی رووسیا، نموونەی یوگۆسلاڤیای ھێنایەوە و گوتی: "ئەمە نموونەیەکی زۆر خراپە، بەڵام ھاتەدی. (لە ئەرووپادا) شەرمان دەوێت؟ بێگومان نەخێر. لەبەر ئەم ھۆیە لە پێواژووی دانوستانەکاندا پێشنیازی پەیوەندیدارمان پێشکەشکردووە. دەبێت ئەم پێواژووەش بگاتە رێککەوتنێک دەربارەی دەستەبەرکردنی ھاوسەنگیی ئاسایش بۆ ھەمووان بە وڵاتەکەمانەوە".
ڤلادیمیر پوتین دەربارەی گرەنتییە ئەمنییەکان و پێشنیازەکانی ئەمریکا و ناتۆ گوتی: "وەڵامێکی وردەکاری و کرداریمان وەرنەگرتووە" و سەرنجی بۆ ئەوە راکێشا کە لەو وەڵامانەدا، بابەتی وای تێدایە کە "راوێژی لەسەر دەکرێت".
گوتیشی: "ئەمانە بۆ ئێمە بابەتە سەرەکیی لە پێشینەیە و ئامادەین پێکەوە راوێژی لەسەر بکەین. ئومێدەوارم دیالۆگەکە بەمشێوەیە پێشبکەوێت".
پوتین جەختی لەوە کردەوە کە دواخستنی کێشەی ئەندامێتی ئۆکراینا لە ناتۆ ھیچ شتێک ناگۆڕێت و دەیانەوێت ئەمە ئێستا چارەسەر بکەن و گوتی: "دەبیستین کە ئۆکراینا، ئامادە نییە ببێتە ئەندام لە ناتۆ. ئەم بیرۆکەیە دەزانین. لە ھەمان کاتدا ئەوەش دەگوترێت کە ئۆکراینا راستەخۆ سبەی لە ناتۆ وەرناگیرێت. ئایا کەی ئۆکراینا بۆ ئەمە ئامادە بوو ئەو کات لە ناتۆ وەردەگیرێت؟ بەڵام ئەمە بۆ ئێمە درەنگ دەبێت. لەبەر ئەم ھۆیە، دەمانەوێت ئەم کێشەیە ئێستا به پێواژووی دانووستانی ئاشتییانە چارەسەربکرێت".