Hakan Çopur
14 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 14 شوبات 2018
واشنتۆن - AA
- راپۆرتی "هه‌ڵسه‌نگاندنی مه‌ترسییه‌كانی سه‌رتاسه‌ری جیهان له كۆمه‌ڵگه‌ی هه‌واڵگریی ئه‌مریكادا" كه له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگریی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا، دانیاڵ كۆستسهوه پێشكه‌شی كۆنگرێس كراوه، یه‌په‌گه به هێزی چه‌كداری په‌كه‌كه له سووریا ناوده‌بات.
- له ده‌قی راپۆرته‌كه‌دا له‌باره‌ی سووریاوه هاتووه، "یه‌په‌گه كه هێزی چه‌كداری په‌كه‌كه‌یه له سووریا، ئه‌گه‌ری هه‌یه به‌دوای شێوازێك له پێگه‌ی ئۆتۆنۆمییه‌وه بێت، به‌ڵام رووبه‌ڕووی رێگریی توركیا، رووسیا و ئێران ده‌بێته‌وه".
راپۆرتی "هه‌ڵسه‌نگاندنی مه‌ترسییه‌كانی سه‌رتاسه‌ری جیهان له كۆمه‌ڵگه‌ی هه‌واڵگریی ئه‌مریكادا" كه له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگریی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا، دانیاڵ كۆستسهوه پێشكه‌شی كۆنگرێس كراوه، یه‌په‌گه به هێزی چه‌كداری په‌كه‌كه له سووریا ناوده‌بات.
كۆستس له میانی دانیشتنی كۆمیته‌ی هه‌واڵگریی ئه‌نجوومه‌نی پیراندا، راپۆرتێكی له‌ژێر ناونیشانی "هه‌ڵسه‌نگاندنی مه‌ترسییه‌كانی سه‌رتاسه‌ری جیهان له كۆمه‌ڵگه‌ی هه‌واڵگریی ئه‌مریكادا"، پێشكه‌شی سیناتۆره‌كان كرد.
له ده‌قی راپۆرته‌كه‌دا له‌باره‌ی سووریاوه هاتووه، "یه‌په‌گه كه هێزی چه‌كداری په‌كه‌كه‌یه له سووریا، ئه‌گه‌ری هه‌یه به‌دوای شێوازێك له پێگه‌ی ئۆتۆنۆمییه‌وه بێت، به‌ڵام رووبه‌ڕووی رێگریی توركیا، رووسیا و ئێران ده‌بێته‌وه".
راپۆرته‌كه به‌ڕوونی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه یه‌په‌گه درێژكراوه‌ی په‌كه‌كه‌یه له سووریا و له هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵاتێكی ئۆتۆنۆمیدایه.
به‌م دواییه كه دانپێدانانی زۆر هه‌یه له‌باره‌ی هاوكارییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ په‌یه‌ده/په‌كه‌كه، مانگی رابردووش ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی CIA په‌یه‌ده/په‌كه‌كه وه‌ك رێكخراوی تیرۆریستیی بیانی له سووریا پۆلێنكراوه.