Ali Cura,Ramal Abdullah Mahmood
05 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 09 تشرینی یەکەم 2018
نیوده‌لهی – AA
گوتەبێژی كرملین، دمیتری پێسكۆڤ رایگه‌یاند، رووسیا گرێبه‌ستی فرۆشتنی پێنج موشه‌كی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی ئێس-٤٠٠ی له‌گه‌ڵ هیندستان واژوو كردووه.
پێسكۆڤ به میدیاكارانی راگه‌یاند له كاتی كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین و سه‌رۆكوه‌زیرانی هیندستان، نارێندرا مۆندی واژوویان له‌سه‌ر گرێبه‌ستی فرۆشتنی پێنج موشه‌كی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی ئێس-٤٠٠ی رووسی به هیندستان كردووه.
پێشتر راوێژكاری كرملین بۆ كاروباری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه، یوریی ئوشاكۆڤ رایگه‌یاندبوو كه وڵاته‌كه‌ی فرۆشتنی پێنج موشه‌كی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی ئێس-٤٠٠ به به‌های زیاتر له پێنج ملیار دۆلار به هیندستان ده‌فرۆشێت.
گه‌وره به‌رپرسێكیش له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری كڕینی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی ئێس-٤٠٠ له رووسیا له لایه‌ن هیندستان به ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "The Hindu" راگه‌یاند له میانی "یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه له رێگای سزاكان بۆ سه‌ر نه‌یارانی ئه‌مریكا" هه‌ر وڵاتێك "ئاڵوگۆڕی گرنگ" له‌گه‌ڵ ئێران، كۆریای باكوور و رووسیا بكات ئه‌وا له‌و سزایانه نابه‌خشرێت. گوتیشی: "داوا له هه‌موو هاوبه‌ش و هاوپه‌یمانانمان ده‌كه‌م واز له‌و ئاڵوگۆڕانه بهێنن له‌گه‌ڵ رووسیا كه ده‌بنه هۆی سزادانیان له میانی جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسایه‌دا".
باس لهوهشدهكرێت هیندستان به‌مه‌به‌ستی زاڵبوون به‌سه‌ر چین و پاكستان كه دوو وڵاتی هاوسێی ئه‌ون ده‌یه‌وێت ئێس-٤٠٠ له رووسیا بكڕێت.
ئه‌مریكا پێشتر به‌هۆی كڕینی ئه‌و سیسته‌مه ئاسمانییه‌وه سزای چینی دابوو.