Hakan Ceyhan Aydoğan,Muhammet Ali Kemal
07 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 09 نیسان 2017
مۆسکۆ - AA
وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیا ئاشکرایکرد هاوکاریی به‌هێزکردنی سیستمی به‌رگریی ئاسمانیی سووریا ده‌که‌ن، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه هات که بنکه‌یه‌کی ئاسمانیی رژێمی ئه‌و وڵاته له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه مووشه‌کباران کرا.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیا، ئیگۆر کۆناشێنکۆڤ، له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانییدا له مۆسکۆ، ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد ئه‌وان چاوه‌ڕێن ئه‌مریکا ئه‌و به‌ڵگانه بڵاوبکاته‌وه که ده‌یسه‌لمێنێت رژێمی ئه‌سه‌د له‌شاری ئیدلب چه‌کی کیمیاویی به‌کارهێناوه.
ئیگۆر کۆناشێنکۆڤ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی کرد ته‌نها 23 له‌و مووشه‌کانه‌ی ئه‌مریکا ئاراسته‌ی کردوون، به‌ر بنکه‌که که‌وتوون و رایگه‌یاند: ''راداره‌کانی رووسیا 23 دانه‌یان له‌و مووشه‌کانه دیارییکردووه که بنکه‌که‌یان کردووه‌ته ئامانج. نازانێت ئه‌و 36 مووشه‌که‌ی دیکه که‌وتوونه‌ته چ شوێنێکه‌وه''.
کۆناشێنکۆڤ رایگه‌یاند: ''له‌ئه‌نجامی هێرشه‌که‌دا هه‌ریه‌ک له ناوه‌ندی مه‌شق، گه‌نجینه، حانووت، 6 فڕۆکه‌ی جۆری میگ-23 که به‌مه‌به‌ستی چاککردنه‌وه له‌وێ بوون و سیستمی رادار، به‌رکه‌وتوون. شوێنی نیشتنه‌وه‌ی فڕۆکه، رێگه‌ی ته‌کسی و ئه‌و فڕۆکانه‌ی که پارککرابوون، زیانیان پێنه‌گه‌یشتووه''.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌شی کرد که ئه‌مریکا پێشتر پلانی لێدانی بنکه سه‌ربازییه‌که‌ی داناوه و ئه‌وانیش لای خۆیانه‌وه به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ژێرخانی ئه‌و شوێنانه‌ی سه‌ربه رژێمی سووریا‌ن، هاوکاریی به‌هێزکردنی سیستمی به‌رگریی ئاسمانیی سووریا ده‌که‌ن.