Sangar Hamad Azeez
10 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 11 ئەیلوول 2016
جنێف - AA
بە مەبەستی کۆتاییهێنان بەشەڕی ناوخۆی سووریا، ئەمریکا و رووسیا رێککەوتن لەسەر ئەوەی کە لەیەکەم رۆژی جەژنی قورباندا کە دەکاتە ١٢ی ئەم مانگە ئاگربەست لە سووریا دەست پێ بکات.
دوای کۆبوونەوەیەکی دووقۆڵی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، جۆن کیری و وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ لە شاری جنێف باشووری رۆژئاوای سویسرا، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشیان ساز کرد.
کیری گوتی: "لە ١٢ی ئەم مانگەوە ئاگربەستی سەرتاسەری لە سووریا رادەگەیەندرێت، لەو باوەڕەداین کە جێبەجێکردنی پلانەکە دەبێتە دەستپێکی خاڵێکی نوێ".
لە بەرامبەردا سێرگی لاڤرۆڤ گوتی: "سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی رووسیا و ئەمریکا بۆسەر تیرۆریستان لە سووریا رێککەوتین و پێکهاتین لەسەر ئەوەی کە بە هەماهەنگی هێرشەکان ئەنجام بدەین".