Ali Cura,Zana Natık Kerem
30 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 31 تشرینی یەکەم 2019
مۆسكۆ ــ AA
وەزارەتی بەرگریی رووسیا رایگەیاند كە لە چوارچێوەی رێككەوتنەكەی نێوان وڵاتەكەی و توركیادا، ٣٤ هەزارچەکداری یەپەگە/پەكەكە لە ناوچەی ئارام باكووری سووریا كشاونەتەوە.
بەڕێوەبەری ناوەندی پەرژەوەندییەكانی رووسیا لە سووریا، یوری بۆرێنكۆڤ راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیادا تیشكی خستوووەتە سەر ناوەڕۆكی یاداشتنامە لێكتێگەیشتنەكەی نێوان وڵاتەكەی و توركیا.
یوری بۆرێنكۆڤ گوتی: "لایەنی رووسیش بە تەواوی رێكارەكانی نێو ئەو یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنەی جێبەجێكردووە كە لە ٢٢ی ئەم مانگە لە نێوان رووسیا و توركیا واژووكرابوو".
بەڕێوەبەری ناوەندی پەرژەوەندییەكانی رووسیا لە سووریا، یوری بۆرێنكۆڤ باسی لەوەشكردووە كە لە چوارچێوەی یاداشتانە لێكتێگەیشتنەكەدا تا ئێستا ٣٤ هەزار چەكداری سەربە یەپەگە بە سێ هەزار چەك و كەرەستەی سەربازیی لە هێڵی تەماس لەگەڵ هێزەكانی توركیا كشاونەتەوە.
یوری بۆرێنكۆڤ ئەوەشی گوتووە "هێزەكانی رژێمی بەشار ئەسەد ٨٤ بنكەیان لەسەر سنووری توركیا دامەزراندووە كە ٦٠یان لە قامیشلۆ و ٢٤ی دیكەیان ناوچەی عەین عەرەب (كۆبانێ)".
بەڕێوەبەری ناوەندی پەرژەوەندییەكانی رووسیا لە سووریا، یوری بۆرێنكۆڤ ئاماژەی بەوەشكردووە كە پۆلیسی سەربازی رووسیا لە ٢٣ی ئەم مانگەدا لە هێڵەكانی كۆران، قامیشلۆ-كفیرە و قامیشلۆ-سێمالكا گەڕانی ئەنجامداوە.
یوری بۆرێنكۆڤ ئاشكراشیكرد كە لایەنی توركیا رۆژانە زانیاری سەبارەت بە كارەكانی پەیوەست بە جێبەجێكردنی بەندەكانی نێوان یاداشتنامە لێكتێگەیشتنەكە پێشكەشكردووە.
رۆژی سێشەممەی رابردوو شاری سۆچی میوانداری لووتكەیەكی نێوان توركیا و رووسیای كردبوو كە لووتكەكە بە گەیشتن بە یاداشتنامەیەكەی لێكتێگەیشتن لە نێوان هەردوو وڵات سەبارەت بە كشانەوەی چەکدارانی یەپەگە/پەكەكە لەسەر سنووری توركیا بە ٣٠ی كیلۆمەتر كۆتایی هات.