Muhammet Ali Kemal
08 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 09 ئاب 2017
ریاز- AA
سەرۆکی گشتیی کارەکانی هەریەک لە مزگەوتەکانی حەرام و نەبەوی، شێخ دکتۆر عەبدولرەحمان سودەیسی رایگەیاند کە کەعبە، مزگەوتی نەبەوی و ئاسایشی حاجییان و عومرەکاران بۆ سعوودیە ''هێڵی سوورە''.
لە راگەیەنراوێکیدا کە لە ئاژانسی فەرمیی هەواڵیی سعوودیە، SPAدا بڵاوکراوەتەوە، عەبدولرەحمان سودەیسی رایگەیاندووە ''لەو کاتەوەی کە سعوودیە دامەزرێنراوە، هەوڵ و کۆشش بۆ ئەوە کراوە کە پەرستشی حەج لە چوارچێوەی یەکێتیی و پێکەوەییدا ئەنجامبدرێت''.
سودەیسی گوتیشی: ''مزگەوتی حەرام و نەبەوی و ئاسایشی حاجییان و عومرەکاران، بۆ سعوودیە هێڵی سوورە و لە لای سعوودیە مەحاڵە کە ببەزێنرێن. رێگە نادرێت بە هیچ شێوەیەک پەرستشی حەج لەکەدار بکرێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە کە سعوودیە بێ هیچ هەڵاوێرێک میوانداریی هەموو حاجییان دەکات و خزمەتگوزارییان پێشکەش دەکات.