Sangar Hamad Azeez
07 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 08 ئاب 2018
واشنتۆن - AA
گوتەبیژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، هیزەر ناوێرت ئاماژەی بەوەکرد کە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ و وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامداوە و گوتیشی: "ئەم پەیوەندییە تەلەفۆنییە لەبارەی بابەتی قەشە ئاندرێو کریگ برونسۆنەوە هەنگاوێکی گرنگ بوو".
ناوێرت لەبارەی پیاوی ئاینی بەڕەگەز ئەمریکی قەشە ئاندرێو کریگ برونسۆن کە بە تۆمەتی سیخوڕی کردن بۆ رێکخراوەکانی تیرۆریستی فەتۆ و پەکەکە لە ئیزمیر دەستبەسەر کراوە روونکردنەوەی دا.
ناوێرت ئاماژه‌ی به پەیوەندی تەلەفۆنی مایک پۆمپیۆ و مەولود چاوش‌ئۆغڵو کرد و گوتی،"ئه‌نجامدانی په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی ئاماژه‌یه‌كی گرنگه. گفتوگۆکان بێگومان زیانی نییه و ئێمه له‌م رووه‌وه متمانه به گرنگیی دیالۆگ ده‌كه‌ین".
له‌وه‌ڵامی پرسیارێك له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا و توركیا گه‌یشتوونه‌ته هیچ رێككه‌وتنێك، ناوێرت گوتی،"ئه‌گه‌ر بگهیشتینایهته رێككه‌وتن، قه‌شه برونسن و ئه‌مریكییه‌كانی دیكه كه ده‌ستگیركراون، لێرە له‌ماڵی خۆیان ده‌بوون".
گوتەبیژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له‌باره‌ی برونسنهوه هه‌وڵی زۆریان داوه، به‌ڵام خۆی له‌پێدانی زانیاری له‌باره‌ی دیداری شانده‌كانی ئه‌مریكا و توركیا له‌واشنتۆن بوراند.