Kasım İleri,1 23
19 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 21 کانوونی یەکەم 2018
واشنتۆن - AA
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پێنتاگۆن) رایگەیاند کە یەکەکانی ئەمریکا دەستیان کردووە بە کشانەوە لە سووریا بەڵام، کارکردنیان لەگەڵ هاوبەشە ناوخۆییەکاندا بەردەوامی دەبێت.
گوتەبێژی پێنتاگۆن دانا وایت لەبارەی کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
وایت لە راگەیەندراوەکەدا دەڵێت، "هاوپەیمانی توانی خاکەکانی ژێر دەستی داعش ئازاد بکات بەڵام هەڵمەتی دژ بە داعش کۆتایی نەهاتووە. لەکاتێکدا هەڵمەتی دژ بە داعش چۆتە قۆناغێکی ترەوە، دەستمان کردووە بە قۆناغی گەڕانەوەی سەربازانمان بۆ وڵات".
وایت ئاماژەی بەوەداوە کە بەمەبەستی ئەمنیەتی ئۆپەراسیۆنەکان و پاراستنی هێز، زانیاری زیاتر نادەن و دەڵێت، "داعش لەهەرکوێیەک چالاکی ئەنجام دەدات بیدات، ئێمە بەردەوام دەبین لە کار کردن لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان و هاوبەشەکانماندا بۆ زاڵ بوون بەسەر داعشدا".