Eşref Musa,Burak Karacaoğlu,123
22 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 23 تشرینی یەکەم 2019
ئیدلب – AA
هێزه‌كانی رژێم كه له سوپای رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و گرووپه تیرۆریستییه‌كانی سه‌ربه ئێران پێكهاتوون ده‌ستیانكردووه به ره‌وانه‌كردنی پشتیوانی سه‌ربازی به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی هێرشی نوێ بۆسه‌ر ناوچه سڤیلنشییهكانی سنووری ناوچه‌كانی هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئیدلب.
گوته‌بێژی سوپای نەسر، محه‌مه‌د راشید كه به‌شێكه له سوپای نیشتمانیی سووریا، به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند له میانی هه‌فته‌ی رابردوودا هێزه‌كانی رژێم پشتیوانی سه‌ربازی جۆراوجۆریان ره‌وانه‌ی چه‌ندین ناوچه كردووه به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی هێرشی نوێ بۆسه‌ر ناوچه سڤیلنشییهكانی سنووری ناوچه‌كانی هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئیدلب.
له واژووكردنی لێكتێگه‌یشتنی ئیدلب له ١٧ی ئه‌یلوولی ٢٠١٨ له نێوان توركیا و رووسیا تاكو ئێستا به هۆی هێرشه‌كانی رژێم و رووسیاوه زیاتر له هه‌زار و ٣٠٠ سڤیل له ناوچه‌كانی هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئیدلب کوژراون. تاكو ئێستا یه‌ك ملیۆن و ٤٢ هه‌زار كه‌س ئاواره‌ی ئه‌و ناوچانه بوون كه به به‌راورد به‌و ناوچانه‌ی هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر چڕكراونه‌ته‌وه تا راده‌یه‌ك ئارامترن و ده‌كه‌ونه نزیك سنووری توركیا.