Gülşen Topçu
08 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 09 کانوونی دووەم 2023
ئیستانبوڵ - AA
بریکاری وەزیری حەج و عومرەی سعوودیە، عەبدولفەتاح میشعەت ئاشكرایكرد، ئەمساڵ ژنان دەتوانن بێ ئهوهی كهسی مەحرەم لهگهڵ خۆیان ببهن، فهریزهی حەج ئهنجام بدهن.
لە راگهیهندراوێكدا بۆ تەلەڤیزیۆنی ئیخبارییە کە بنکەکەی لە سعوودیەیه، عەبدولفەتاح میشعەت ئاماژەی بەوە کردووە، ئەمساڵ مەرجی ئەوە لادراوه کە ژنان لە کاتی حەجدا مەحرەمیان لەگەڵدابێت، بەڵام دەبێت لە کاروانێکی ژناندا بن.
سعوودیە پێشتر رێگەی بە ژنان نەدەدا حەج و عومرە ئەنجام بدەن بێ ئهوهی مەحرەمیان لەگەڵدا بێت.