Nour Mahd Ali Abu Aisha,Ali Semerci
27 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 27 نیسان 2023
غەززە - AA
هانی خوزەری کوڕی نوێنەری پێشووی بزووتنەوەی حەماس لە ریاز پایتەختی سعوودیە، محەمەد خوزەری کە لە ئەیلوولی ٢٠١٩ەوە تا ئێستا لە سعوودیە بەندکراوە، ئازاد کرا.
عەبد ئەلماجد خوزەری برای محەمەد خوزەری لە لێدوانێکیدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئەوەی خستەڕوو کە هانی خوزەری دوای ئازادکردنی لەلایەن حکوومەتی سعوودیەوە بۆ بینینی خێزانەکەی گەیشتووەتە عەممان پایتەختی ئەردەن.
هێزە ئەمنییەکانی سعوودیە لە ئەیلوولی ٢٠١٩دا، ٦٩ هاووڵاتی فەڵەستینی و ئوردنی دانیشتووی شاری جیددەیان دەستبەسەر کرد کە بەرپرسی حەماس، محەمەد خوزەری و هانی کوڕیشی لەنێویاندابوون.
دادگای تاوانەکان لە سعوودیە لە هەشتی ئابی ٢٠٢١دا، سزای ١٥ ساڵ زیندانی بەسەر محەمەد خوزەری تەمەن ٨٣ ساڵدا سەپاند، دواتر لە ئەنجامی ئەو تانەیەی لە دادگای تەمییز لە بڕیارەکە درابوو لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١دا سزاکە بۆ سێ ساڵ کەم کرایەوە.
محەمەد خوزەری لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢دا ئازاد کرا.