Zuhal Demirci,Hemın Othman Mohammed
18 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 19 کانوونی دووەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
فه‌وزی جونه‌یدی ته‌مه‌ن 16 ساڵان كه به ده‌ستگیركردنی له لایه‌ن سه‌ربازانی سوپای ئیسرائیل له رووداوه‌كانی پاش راگه‌یاندنی قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل له لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه و بردنی به چاوبه‌ستراوه‌یی بووه سمبولی به‌رگریی قودس، بووه میوانی ئاژانسی ئانادۆڵو.
فه‌وزی جونه‌یدی كه له‌سه‌ر بانگهێشتی شاره‌وانی ئه‌سه‌نله‌ر سه‌ردانی توركیای كردووه، سەردانی ئاژانسی ئانادۆڵوی کرد و له میانی چوونه ژووره‌وه‌ی بۆ ئاژانسه‌كه به گوڵ پێشوازی لێ كرا.
وێنه‌كه‌ی فه‌وزی جونه‌یدی كه دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی له ئاژانسی ئانادۆڵودا بووه سمبولی به‌رگری قودس له هه‌موو جیهاندا، ئه‌مجاره له‌بری چه‌ك تیایدا به گوڵ دووباره گیرایه‌وه و زیندووكرایه‌وه.
فه‌وزی جونه‌یدی له لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كارگێڕی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاژانسی ئانادۆڵو، شه‌نۆل كازانجی و به‌ڕێوه‌به‌ری په‌خشی گشتیی ئاژانسه‌كه، مه‌تین موتانئۆغڵو پێشوازی لێ كرا.
له‌و دیداره‌دا هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك شاره‌وانی ئه‌سه‌نله‌ر، مه‌همه‌ت ته‌وفیق گۆكسو و باوكی جونه‌یدی محه‌مه‌د جونه‌یدی ئاماده‌بوون.
فه‌وزی جونه‌یدی، دوێنێ له لایه‌ن هه‌ریه‌ك له سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكوه‌زیران، بینالی یڵدرم-ه‌وه پێشوازی لێكرابوو.
له دانیشتنی دادگادا كه له لایه‌ن دادگای سه‌ربازی عۆفه‌ر خۆرئاوای شاری رامه‌ڵڵا به‌ڕێوه‌چوو، بڕیاردرا جونه‌یدی به كه‌فاله‌تی 10 هه‌زار شێكڵ ئازاد بكرێت و بێ ده‌ستبه‌سه‌ری دادگایی بكرێت.
جونه‌یدی له 19ی شوباتی 2018دا دووباره له دادگای سه‌ربازیی دادگایی ده‌كرێته‌وه.