Mehmet Tosun
23 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 23 ئەیلوول 2021
نیویۆرك – AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له په‌راوێزی کۆبوونەوەکانی خولی حەفتا و شەشەمینی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان له نیویۆرك، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئەنجوومەنی سه‌رۆكایه‌تی لیبیا، محه‌مه‌د یونس مه‌نفی كۆبووه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه دوور له چاوی كامێرا‌كان له باڵه‌خانه‌ی Yeni Türkevi ئه‌نجام درا.
وه‌زیری گه‌شتیاریی و كولتووریی، نوری ئه‌رسۆی و وه‌زیری به‌رگریی، خولوسی ئاكار و بریكاری سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، بینالی یڵدرم ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوون.