Zafer Fatih Beyaz
29 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 30 نیسان 2022
جدده-AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه، محه‌مه‌د بن سه‌لمان كۆبوونه‌وه.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كه له‌سه‌ر بانگێشتی شای سعوودیه، سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز ئال سعوود، به سه‌ردانێكی فه‌رمیی له‌و وڵاته‌یه، له‌گه‌ڵ شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه، محه‌مه‌د بن سه‌لمان كۆبوویه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه له كۆشكی سه‌لام به‌شێوه‌یه‌كی داخراو به‌ڕێوه‌چوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له وەزیری داد، بەکر بۆزداغ، وەزیری گەنجینە و دارایی، نورەددین نەباتی، وەزیری ناوخۆ، سولەیمان سۆیڵو، وەزیری کو‌لتوور و گەشتوگوزار مەھمەت، نوری ئه‌رسۆی، وەزیری بەرگریی خولوسی ئاکار، وەزیری تەندورستی، فەخرەددین کۆجا، وەزیری بازرگانی، مەھمەت مووش، بریكاری سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، بینالی یڵدرم، سەرۆکی دەزگای ھەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا، ھاکان فیدان، سەرۆکی پەیوەندییەکان سەربە سەرۆکایەتی کۆمار، فەخرەددین ئاڵتون، سەرۆکی کاروباری کارگێڕیی سەرۆکایەتی کۆمار، مەتین کراتڵی و سکرتێری تایبەتی سەرۆکایەتی کۆمار، حەسەن دۆغان ئاماده‌بوون.