Emre Gürkan Abay,Hemın Othman Mohammed
03 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 04 تەمووز 2019
مۆسكۆ - AA
سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین واژووی له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه یاسایه كرد كه پێشنیازی كشانه‌وه ده‌كات له پەیماننامەی هێزە ئەتۆمییە مەودا مامناوەندەکان (INF) .
به‌پێی ئه‌و پرۆژه یاسایه‌ی کە له لایه‌ن ڤلادیمیر پوتین واژووكراوه، رووسیا پەیماننامەی هێزە ئەتۆمییە مەودا مامناوەندەکانی هه‌ڵپه‌سارد.
ئه‌مریكا رایگه‌یاندبوو تاك لایه‌نه له پەیماننامەی هێزە ئەتۆمییە مەودا مامناوەندەکان ده‌كشێته‌وه كه له ساڵی ١٩٨٧ له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی سۆڤیه‌تی جاران واژووی كردووه و پێشنیازی قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌و مووشه‌كانه ده‌كات كه مه‌وداكانیان له نێوان ٥٠٠ بۆ پێنج هه‌زار و ٥٠٠ كیلۆمه‌تردایه و توانه‌ی هه‌ڵگرتنی كڵاوه‌ی ئه‌تۆمییان هه‌یه.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌مریكادا، ڤلادیمیر پوتین بڕیارنامه‌یه‌كی په‌سه‌ند كردبوو بۆ هه‌ڵپه‌ساردنی پەیماننامەی هێزە ئەتۆمییە مەودا مامناوەندەکان.