22 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 23 کانوونی یەکەم 2019
ئیدلب – AA
به‌هۆی هێرشه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، رووسیا و گرووپه‌كانی سه‌ربه ئێران بۆسه‌ر ئیدلب، له‌م دوو رۆژه‌ی دواییدا به‌لانیكه‌م ٢٥ هه‌زار هاووڵاتی سڤیل كۆچیان كردووه بۆ ناوچه‌كانی نزیك سنووری توركیا.
به‌پێی زانیارییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخهرایهتی كاروباری سووریا، محه‌مه‌د حه‌للاج به‌هۆی هێرشه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، رووسیا و گرووپه‌كانی سه‌ربه ئێران بۆسه‌ر ناوچه‌كانی هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان له ئیدلب، له‌م دوو رۆژه‌ی دواییدا به‌لانیكه‌م ٢٥ هه‌زار هاووڵاتی سڤیل كۆچیان كردووه بۆ ناوچه‌كانی نزیك سنووری توركیا.
محه‌مه‌د حه‌للاج ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه به‌هۆی به‌رده‌وامی هێرشه ئاسمانی و زه‌مینییه‌كان به‌ته‌واوی نازاندرێت ژماره‌ی كۆچكردووان چه‌نده، به‌ڵام توانیوویانە ٢٥ هه‌زار كه‌س له‌و ئاواره‌بووانه ده‌ستنیشان بكه‌ن و گوتی: "زۆربه‌یان له ناوچه‌كانی باشووری ئیدلب به تایبه‌ت گونده‌واری قه‌زای مهعهرەت نو‌عمان-ه‌وه كۆچیان كردووه. ئه‌و خێرانه ئاواره و دهربهدهربووانه پێویستی به‌په‌له‌یان به شوێنی مانه‌وه، خیوه‌ت، پێخه‌ف و جێخه‌و هه‌یه".
به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆنی زه‌مینی دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ری هێزه‌كانی رژێم بۆسه‌ر مهعهرەت نو‌عمان و گونده‌واره‌كانی ژماره‌ی ئه‌و گوندانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووە بۆ ١٥ گوند به‌رزبوونه‌وه.
به‌هۆی هێرشی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیاش بۆ ناوچه سڤیلنشینهكانی ناوچه‌كانی هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئیدلب له دره‌نگانی شه‌ودا پێنج سڤیل گیانیان له‌ده‌ستدا.
- له تشرینی دووه‌مه‌وه تا ئێستا ٢٠٥ هه‌زار سڤیل ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر بوون
به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخهرایهتی كاروباری سووریا، محه‌مه‌د حه‌للاج تیشكی خستۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی کە به‌هۆی چركردنه‌وه‌ی هێرشه‌كان بۆسه‌ر ناوچه‌كانی هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئیدلب له سه‌ره‌تای تشرینی دووه‌مه‌وه تا ئێستا ٢٠٥ هه‌زار سڤیل ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر بوون.
ئه‌و هاووڵاتییه سڤیلانه به‌هۆی ئه‌و هێرشانه‌وه به زۆری بۆ كه‌مپه‌كانی نزیك سنووری توركیا و ئه‌و ناوچانه‌ی سووریا ئاواره ده‌بن كه له میانی هه‌ردوو ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات و چڵه زه‌یتون له‌لایه‌ن توركیاوه له تیرۆریستان پاككراونه‌ته‌وه.
لەدوای واژووکردنی رێککەوتنی نێوان تورکیا و رووسیا لە ١٧ی ئەیلوولی ساڵی ٢٠١٨ەوە تا ئێستا لە ناوچەی کەمکردنەوەی گرژییەکانی ئیدلب لە ئاکامی ھێرشەکانی رژێم و رووسیا زیاتر لە ھەزار و ٣٠٠ کەسی سڤیل كوژراون. ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كۆچیان كردووه بۆ ناوچه تا راده‌یه‌ك ئارامه‌كان، به‌تایبه‌ت بۆ ناوچه‌كانی نزیك له سنووری توركیا، لە میانی ساڵی رابردوودا، یەک ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاندووه.