Betül Yürük
09 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 10 تەمووز 2020
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان - AA
نزیكه‌ی سێ ملیۆن كه‌س له سووریا پێویستییه‌كی ئێجگار زۆریان به هاوكاریی مرۆییه، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان جارێكی دیكه به ڤیتۆی رووسیا گه‌یشت به بنبه‌ست و ئه‌گه‌ر بێت و له میانی ٤٨ كاتژمێری داهاتوودا، هه‌نگاوێك نه‌هاوێژرێت، ئه‌وا ئه‌و سێ ملیۆن كه‌سه به‌ره‌وڕووی مه‌ترسیی به ته‌نها به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی برسێتیی و په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌بنه‌وه.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌ڕێگه‌ی ئه‌و میكانیزمه‌ی كه له ئه‌نجامی بڕیارێكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی سه‌ربه رێكخراوه‌كه چه‌سپاندوویه‌تی له ساڵی ٢٠١٤ه‌وه هاوكارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی گه‌یاندووه‌ته ملیۆنه‌ها كه‌س له سووریا، به‌تایبه‌ت له سنووری پارێزگای ئیدلب باكووری خۆرئاوی سووریا، هاوكارییه مرۆییه‌كان بووه‌ته پرسی مان و نه‌مان بۆ ناوچه‌كه، هه‌ربۆیه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌یه‌وێت ساڵێكی دیكه ناردنی هاوكارییه مرۆییه‌كان درێژبكرێته‌وه.
نووسینگەی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هه‌ماهه‌نگیی كاروباری مرۆیی (OCHA) و دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌ی هاوكاریی نێوده‌وڵه‌تیی له میانی شه‌ش ساڵدا له چوار ده‌روازه‌ی سنوورییه‌وه، ٣٨ هه‌زار و ٥٢ كاروان هاوكاریی له خۆراك، ده‌رمان و پێداویستیی خاوێنكردنه‌وه و پزیشكیی بۆ سووریا ره‌وانه‌كردووه.
هاوكارییه‌كان تا ساڵی رابردوو له چوار ده‌روازه‌ی سنوورییه‌وه ره‌وانه ده‌كران كه دووانیان له توركیاوه بوو، به‌هۆی ڤیتۆی رووسیا و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌و وڵاته، بۆ دوو ده‌روازه‌ی سنووریی كه‌مكرایه‌وه و له كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٩دا هه‌ریه‌ك له ده‌روازه‌ی سنووریی ره‌مسه له‌نێوان سووریا و ئوردن و ده‌روازه‌ی سنووریی یه‌عروبییه له‌نێوان سووریا و عێراق، به‌ڕووی هاوكارییه مرۆییه‌كاندا داخران.
- بۆ درێژه‌دان به گه‌یاندنی هاوكارییه مرۆییه‌كان پێویسته بڕیاره‌كه له میانی ٤٨ كاتژمێردا نوێ بكرێته‌وه
له چوارچێوه‌ی بڕیاری ئێستای ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له دوو ده‌روازه‌ی سنووریی له توركیاوه هاوكارییه مرۆییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌گه‌یه‌نرێنه سووریا كه ئه‌وانیش ئۆنجوپنار-بابوسه‌لامه و جیلڤه‌گۆزو-بابولهه‌وا-ن و بۆ ئه‌وه‌ی درێژه به ره‌وانه‌كردنی هاوكارییه مرۆییه‌كان بدرێت، تا رۆژی ١٠ی تهمووز، واته له میانی ٤٨ كاتژمێردا، ئه‌م بڕیاره‌ی ئێستای ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش نوێ بكرێته‌وه.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ده‌روازه‌ی سنووریی بابولهه‌وا-وه هاوكاریی مرۆیی ده‌گه‌یه‌نێته دوو ملیۆن و ٨٠٠ هه‌زار كه‌س و له بابوسه‌لامه-شه‌وه، هاوكاریی ده‌گه‌یه‌نێته ٣٠٠ هه‌زار ئاواره‌ی لێقه‌وماو له باكووری حه‌له‌ب.
نووسینگەی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هه‌ماهه‌نگیی كاروباری مرۆیی له مانگی كانوونی دووه‌می رابردووه‌وه له هه‌ردوو ده‌روازه سنوورییه‌كه له توركیاوه، هه‌شت هه‌زار و ٤٦٨ كاروان هاوكاریی مرۆیی گه‌یاندووه‌ته سووریا كه هه‌زار و ٦١٣ی له ئۆنجوپنار-بابوسهلامهوه بووه.
ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه له میانی دوو رۆژی رابردوودا بۆ نوێكردنه‌وه‌ی میكانیزمه هاوێژران، به‌هۆی رێگرییه‌كانی رووسیاوه كه به پێویستی ده‌زانێت هاوكارییه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی سووریاوه نه‌بن به‌ڵكو له ناوخۆی سووریاوه و به ره‌زامه‌ندیی رژێم بن، شكستیان هێنا.
- رووسیا بۆ جاری ١٥هه‌مین له بڕیاره‌كانی په‌یوه‌ست به سووریادا ڤیتۆی به‌كارهێنا
به ڤیتۆكهی رۆژی حەوتی ته‌مووزه‌وه، رووسیا بۆ جاری ١٥هه‌مین له‌و بڕیارانه‌ی كه په‌یوه‌ستن به سووریاوه، مافی ڤیتۆی به‌كارهێنا و ئه‌مجاره‌ش ئه‌و بڕیاره‌ی ڤیتۆ كرد كه رێگه به ناردنی هاوكارییه مرۆییه‌كان له دوو ده‌روازه له توركیاوه، ده‌دات.
هاوكات چین كه ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشه، مافی ڤیتۆی به‌كارهێنا و پشتیوانیی له رووسیا كرد.
رووسیا دوای ڤیتۆكردنی ئه‌و پرۆژه بڕیاره‌ی كه ئه‌ڵمانیا و به‌لجیكا پێشكه‌شیان كردبوو، پرۆژه بڕیارێكی هێنایه ئه‌نجوومه‌نه‌كه كه ته‌نها رێگه به گه‌یاندنی هاوكارییه مرۆییه‌كان له بابولهه‌وا-وه بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ ده‌دات.
به‌ڵام ئه‌مجاره هه‌ریه‌ك له ئه‌مریكا، فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا ڤیتۆی پرۆژه بڕیاره‌كه‌ی رووسیایان كرد به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه رایانگه‌یاند، یه‌ك ده‌روازه‌ی سنووریی به‌س نییه بۆ گه‌یاندنی هاوكارییه مرۆییه‌كان.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی خودی پرۆژه بڕیاره‌كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌یتوانی نۆ ده‌نگ له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت، ره‌تكرایه‌وه.
هه‌ریه‌ك له ئه‌ڵمانیا، به‌لجیكا، ئیستۆنیا و كۆماری دۆمینیكان ده‌نگیان له دژی پرۆژه بڕیاره‌كه دا و تونس، نیجه‌ر، ئیندۆنێزیا و ساینت ڤینسنت به بێلایه‌نیی مانه‌وه. رووسیا، چین، ڤیێتنام و کۆماری باشووری ئەفریقا ده‌نگی به‌ڵێیان دایه پرۆژه بڕیاره‌كه.
بۆ ئه‌وه‌ی بڕیارێك له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان په‌سه‌ند بكرێت، پێویسته له كۆی ١٥ وڵاتی ئه‌ندام، لانیكه‌م ده‌نگی نۆ ئه‌ندامی له‌گه‌ڵدا بێت و هچ یه‌كێك له ئه‌ندامانی هه‌میشه‌یی ئه‌نجوومه‌نه‌كه كه بریتیین له ئه‌مریكا، رووسیا، چین، به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا ڤیتۆی نه‌كه‌ن.
- پێشنیاری "به كراوه‌یی هێشتنه‌وه‌ی دوو ده‌روازه سنوورییه‌كه له توركیاوه بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگی دیكه" دراوه‌ته رووسیا
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو له سه‌رچاوه دیپلۆماتییه‌كانه‌وه دهستیكهوتوون، وڵاتانی خۆرئاوا به‌ر له ٤٨ كاتژمێر له كۆتایی هاتنی واده‌ی میكانیزمی رێگه‌دان به ناردنی هاوكارییه مرۆییه‌كان كه له‌ئێستادا به‌ركاره، هه‌وڵێكی سێیه‌میان داوه و پێشنیازی ئه‌وه‌یان داوه‌ته رووسیا كه دوو ده‌روازه سنوورییه‌كه‌ی سووریا له‌گه‌ڵ توركیادا بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگی دیكه به‌ڕووی هاوكارییه مرۆییه‌كاندا كراوه‌بن.
ئه‌گه‌ر بێت و رووسیا جارێكی دیكه ڤیتۆی ئه‌م پرۆژه بڕیاره بكات، ئه‌وا نزیكه‌ی سێ ملیۆن هاووڵاتی سووریا كه زۆرینه‌یان منداڵ و ناچار به به‌دخۆراكی كراون، به‌ره‌وڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی برسێتیی ده‌بنه‌وه، هاوكات له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌دا، به ته‌نها جێده‌هێڵرێن.