Rewa Mahmut Hasan
22 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 24 تەمووز 2016
لە ئاکامی هێرشی فڕۆکە جەنگیەکانی رووسیا بۆسەر شاری ئیدلب باکووری رۆژئاوای سووریا، ١٨ کەس کوژران و ٣٠ی دیکەش بریندار بوون.
بەپێی ئە زانیاریانەی ئاژانسی ئانادۆڵو لە بەرپرسانی بەرگری شارستانیەوە دەستی کەوتوون، فڕۆکە جەنگیەکانی رووسیا ١٢هێرشی ئاسمانیان بۆسەر شاری ئیدلب ئەنجام داوە کە بەهۆیەوە ١٨ کەسی مەدەنی کوژراون و ٣٠ ی دیکەش بریندار بوون.
بەهۆی هێرشەکەوە زەرەر و زیانێکی زۆر بەر بیناکانی ناوچەکە کەوتووە.
هێرشی فڕۆکە جەنگیەکانی رووسیا چەند رۆژێکە لە شارەکە بەردەوامی هەیە و بەهۆیەوە ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتییان ناوچەکەیان بەجێ هێشتووە.