Adham Kako,Hemın Othman Mohammed
24 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 26 کانوونی دووەم 2018
غوته‌ی خۆرهه‌ڵات/ئه‌نقه‌ره - AA
تیمه‌كانی به‌رگری مه‌ده‌نی سووریا رایانگەیاند "له 29ی كانوونی یه‌كه‌می 2017ه‌وه تا ئێستا، 216 سڤیل له ئاکامی هێرشه ئاسمانیی و زه‌مینییه‌کانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د لە ناوچه‌ی غوته‌ی رۆژهه‌ڵات کوژراون كه 53یان منداڵ بوون".
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی کە تیمه‌كانی به‌رگری مه‌ده‌نی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاویان كردووه‌ته‌وه له ئاكامی هێرشی چڕی ئاسمانیی و زه‌مینی 27 رۆژی رابردوودا بۆ سەر ناوچه‌ی غوته‌ی خۆرهه‌ڵاتی گه‌مارۆدراو، 2016 هاووڵاتی سڤیل کوژراون كه 53یان منداڵ و 35یان ژن بوون.
له لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌مڕۆ ناوچه‌كانی به‌یت ساوا، مەرج، عەربین و كه‌فه‌ر باتنا كه‌وتنه به‌ر هێرشی تۆپخانه و مووشه‌كه‌كانی رژێم.
له راپۆرتی ساڵانه‌ی تیمه‌كانی به‌رگری مه‌ده‌نیدا ئاماژه به‌وه كراوه كه له ئاكامی ئه‌و هێرشانه‌ی له ساڵی 2017دا كراونه‌ته سه‌ر غوته‌ی خۆرهه‌ڵات، هه‌زار و 337 هاووڵاتی مه‌ده‌نی کوژراون كه 12یان كارمه‌ندی به‌رگری مه‌ده‌نی بوون.