Abdullah Shukur
19 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 20 تشرینی دووەم 2017
غوتەی رۆژھەڵات/ئەنقەرە - AA
لە ئاکامی ھێرشی سوپای رژێمی ئەسەد بۆ سەر ناوچەی غوتەی رۆژھەڵات و شارۆچکە و شارەدێیەکانی سەر بە شاری دیمەشق، نۆ سڤیل کوژران.
بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی ئانادۆڵو لە غوتای رۆژھەڵات، سوپای سووریا ناوچەکانی ھەرێستا، عەبین، دوما و عەین تەرما و چەند ناوچەیەکی دیکەی بە چڕی بۆردومان کردووە.
لە بەیانی ئەمڕۆوە سوپای رژێمی ئەسەد ناوچەی غوتەی رۆژھەڵاتی سەر بە دیمەشقی تۆپباران کردووە.
بەم پێیەش لە ئاکامی ھێرشی سوپای رژێمی ئەسەد بۆ سەر ناوچەی غوتەی رۆژھەڵات و شارۆچکە و شارەدێیەکانی سەر بە شاری دیمەشق، نۆ سڤیل کوژران و ژمارەیەکی دیکەی خەڵکی سڤیلیش برینداربوون.
بەپێی ئەو راپۆرتانی کە لە لایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی بڵاوکراونەتەوە،لە ئاکامی ھێرشی سوپای رژێمی ئەسەد بۆ سەر ناوچەی غوتەی رۆژھەڵات لە نێوان ١٤-١٧ی تشرینی دووەم، ٤٥ سڤیل کوژراون کە ١٣یان منداڵ و سێیان ئافرەت بوون.