Fahrettin İbrahim
09 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 10 شوبات 2017
ئەنقەرە - AA
سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گوتێریس بە مەبەستی ئەنجامدانی دیداری فەرمی رۆژانی ١٠ و ١١ ی شوبات سەردانی تورکیا دەکات.
بە پێی ئەو زانیارییانەی لە سەرۆکایەتی وەزیرانەوە دەست کەوتووە، گوتێریس کە بەرپرسیارێتی نەتەوە یەکگرتووەکانی لە سەری ساڵی ٢٠١٧ەوە وەرگرتووە، بڕیارە بە مەبەستی ئەنجامدانی دیداری فەرمی رۆژانی ١٠ و ١١ ی شوبات سەردانی تورکیا بکات.
چاوەڕوان دەکرێ لە دیدارەکانی نێوان سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و بەرپرسانی تورکیا، هاوکاری و هەماهەنگی نێوان دوو لایەن و پرسی قوبرس و هاوکارییە مرۆییەکان لەسەر ئاستی جیهانی و ناوچەیی تاوتوێ بکرێ.