Dmitri Chirciu
14 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 15 نیسان 2022
مۆسكۆ – AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه وڵاتانی رۆژئاوا پرسی ناوچه‌ی دۆنباسی ئۆكراینایان گه‌یاندووه‌ته دۆخێك به‌هێز چاره‌سه‌ر بكرێت، رایگه‌یاند "كیێڤ ئاماده‌كاری ده‌كرد بۆ جه‌نگ له دۆنێتسك و لوهانسك".
سێرگی لاڤرۆڤ له میانی به‌شداریكردن له كۆنفرانسی "په‌یوه‌ندییه دیجیتاڵییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له ٢٠٢٢" كه له‌لایه‌ن ئه‌نیستیتۆی دیپلۆماسی ده‌وڵه‌ت له مۆسكۆ كه سه‌ربه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیایه، گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له‌باره‌ی جه‌نگی نێوان رووسیا و ئۆكرایناوه رایگه‌یاند كه وڵاتانی رۆژئاوا ئۆكراینایان ئاراسته ده‌كرد و گوتی: "وڵاتانی خۆرئاوا به درێژایی ماوه‌ی هه‌شت ساڵ پشتیوانی خواستی پابه‌ندنه‌بوونی رژێمه‌كانی كیێڤیان كرد به رێككه‌وتنه‌كانی میسنكەوه. كیێڤ ئاماده‌كاری ده‌كرد بۆ جه‌نگ له دۆنێتسك و لوهانسك".
- "خۆرئاوا جه‌نگی دووڕه‌گه‌ی به‌رامبه‌ر رووسیا راگه‌یاندووه"
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی خۆرئاوا هه‌وڵ ده‌دات كه‌ناڵی په‌یوه‌ندییه 'ئاسایییه‌كان' دابخات، ئاماژه‌ی به‌وه دا كه 'دیپلۆماسییه‌تی دیجیتاڵی" بۆ گه‌یاندنی تێڕوانینی جێگرەوە بۆ گرووپی ئامانجی بیانی 'تاكه كه‌ناڵ'ه.
سێرگی لاڤرۆڤ گوتیشی: "خۆرئاوا به پاساوی قه‌یرانی ئۆكرایناوه، جه‌نگی دووڕه‌گه‌ی به‌رامبه‌ر ئێمه راگه‌یاندووه. ئه‌م جه‌نگه چه‌ندین بواری جیاواز به بواری زانیاریشه‌وه له‌خۆ ده‌گرێت".