ABDULSALAM FAYEZ
28 کانوونی دووەم 2026•نوێکردنەوە: 29 کانوونی دووەم 2026
سووریا ــ AA
سەرکۆماری سووریا، ئەحمەد شەرع بۆ تاوتوێکردنی پێشھاتەکانی دۆخی ناوچەکە لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمیر پووتین بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە مۆسکۆ.
ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی سووریا "سانا" بڵاویکردەوە کە سەرکۆماری وڵاتەکەی، ئەحمەد شەرع بەسەردانێکی فەرمی گەیشتووەتە مۆسکۆ.
ڕاشیگەیاندووە کە ئەحمەد شەرع لە سەردانەکەی بۆ مۆسکۆ پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات و پێشھاتەکانی دۆخی ناوچەکە لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمیر پووتین تاوتوێ دەکات.
دوێنێ سێشەممە سەرۆکایەتی کۆماریی سووریا ڕاگەیاندبوو کە ڕۆژی ٢٨ی ئەم مانگە، ئەحمەد شەرع سەردانێکی فەرمی بۆ ڕووسیا ئەنجام دەدات کە لە میانیدا لەگەڵ سەرۆکی ئەو وڵاتە، ڤلادیمیر پووتین کۆدەبێتەوە.
دوای کۆتاییھاتنی ڕژێمی بەشار ئەسەد لە کۆتایی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤دا، ئەو سەردانە یەکەمین سەردانی فەڕمی شەرع-ە بۆ مۆسکۆ وەک سەرکۆماری سووریا.