Faruk Hanedar,Sami Sohta
05 ئاب 2024•نوێکردنەوە: 06 ئاب 2024
ئیستانبوڵ ــ AA
سەرکۆماری میسر، عەبدولفەتاح سیسی لە شاری عەلەمین ڕۆژئاوای شاری ئەسکەندەرییە باکووری ئەو وڵاتە، پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی تورکیا، ھاکان فیدان کرد.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا وێنەیەکی ھاکان فیدانی لەگەڵ عەبدولەفەتاح سیسی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە: "سەرکۆماری میسر، عەبدولەفەتاح سیسی لە شاری عەلەمین پێشوازی لە وەزیری دوەرەوەی وڵاتەکەمان، ھاکان فیدان کردووە".
ماوەی دوو ڕۆژە وەزیری دەرەوەی تورکیا، ھاکان فیدان لەسەر بانگھێشتی ھاوتا میسرییەکەی، بەدر عەبدولعاتی بەسەردانێکی فەرمی لە میسرە.
دوێنێ یەکشەممە، ھاکان فیدان لەچوارچێوەی سەردانەکەی بۆ میسر، بەندەری عەریش و دەروازەی ڕەفەح سنووری میسر لەگەڵ کەرتی غەززەی بەسەر کردەوە.