Aliia Raimbekova
27 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 27 حوزەیران 2023
مۆسکۆ – AA
سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین و شازادەی جێنشینی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان تاوتوێی پێشهاتەکانی هەفتەی رابردووی رووسیایان کرد.
کرملین لە راگەیەندراوێکدا تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی پوتین و بن سەلمان پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام داوە.
ئاماژە بەوە دراوە بن سەلمان پشتیوانی خۆی بۆ گرتنەبەری رێوشوێنەکانی حکوومەتی رووسیا دەربڕیووە بە مەبەستی پاراستنی سیستەمی دەستووری و ئاسایشی هاووڵاتییان لە بەرامبەر گروپی ڤاگنەر بەهۆی رووداوەکانی ٢٤ی حوزەیران.
لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا تاوتوێی چۆنێتیی بەرەوپێشتربردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات کراوە لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش.
پوتین لە رێگای محەمەد بن سەلمانەوە پیرۆزبایی هاتنەوەی جەژنی رەمەزانی لە شای سعوودیە، سەلمان بن عەبدولعەزیز و گەلی سعوودیە کردووە.