Abdullah Shukur
21 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 23 نیسان 2016
لووتکەی ئەنجوومەنی ھاریکاری کەنداو- مەغریب، بە بەشداری وڵاتانی ئەندام و بەسەرکردایەتی سعوودیە لە شاری ریاز دەستیپێکرد.
لە دانیشتنی دەستپێکی لووتکەکە شای سعوودیە سەلمان بن عەبدولعەزیزھەڵسەنگاندنی بۆ پەیوەندییە تایبەتیەکانی نێوان وڵاتانی کەندا و مەغریب کرد.
راشیگەیاند کە وڵاتانی کەنداو لە پرسی کێشەی بیابانی رۆژئاوا و کێشەی سیاسی و ئاسایشی ناوچەکە پاڵپشتی وڵاتی مەغریبن.
شا سەلمان جەختیشی لەوە کردەوە کە وڵاتانی کەنداو گرنگی بە چارەسەرکردنی کێشەکانی لیبیا، سووریا، فەڵەستین و گشت جیھانی ئیسلامی دەدەن. گوتیشی: "دەمانەوێت ئاسایش و سیاسەت لە عێراق بەرقەرار بێت. ھیوادارین قەیرانی یەمەن لە چوارچێوەی بڕیاری ٢٢١٦ی نەتەوە یەکگرتووەکان چارەسە بکرێت. ھیوادارشین دانوستانەکانی یەمەن لە وڵاتی کوێت بە ئەرێنی بەڕێوە بچێت".