Sarmand Hameed
17 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 19 تەمووز 2018
غەززە - AA
گەنجێکی فەڵەستینی دوای ئەوەی چەند رۆژێک لەمەوبەر لە میانی رێپێوانی گەڕانەوەی گەورەدا لە رۆژهەڵاتی شاری غەززە باکووری کەرتی غەززە لە لایەن سوپای ئیسرائیلەوە بە سەختی بریندارکرابوو، ئەمڕۆ سێشەممە گیانی لەدەستدا.
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لە کەرتی غەززە، ئەشرەف قودرە رایگەیاندووە، گەنجێکی فەڵەستینی بە ناوی ساری داهود شۆبەکی کە چەند رۆژێک لەمەوبەر لە میانی رێپێوانی گەڕانەوەی گەورەدا لە رۆژهەڵاتی شاری غەززە لە لایەن سوپای ئیسرائیلەوە بە سەختی بریندارکرابوو، ئەمڕۆ سێشەممە، بە ھۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانەی مار یوسف لە شاری قودسی داگیرکراو گیانی لەدەستداوە.