Rewa Mahmood Hasan
09 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 10 نیسان 2019
ئەنقەرە - AA
فڕۆکەیەکی جەنگیی هێزی ئاسمانی ژاپۆنی لەجۆری ئێف-٣٥ لە باکووری زەریای ئارام دیارنامێنێت.
ئاژانی هەواڵی ژاپۆن (کیۆدۆ) هەواڵێكی بڵاوکردۆتەوە و تێیدا ئاماژە بە راگەیەندراوەی هێزی ئاسمانی خۆپارێزی ژاپۆنی کراوە و باس لەوە دەکات کە لە باکووری وڵاتەکەیان فڕۆکەیەکی جەنگی جۆری ئێف-٣٥ کە لە بنکەی ئاسمانی میساوا ئەرکەکانی راپەڕاندووە، لەکاتی مەشقدا دیار نەماوە.
فڕۆکەکە کاتژمێر ١٩:٢٧ پەیوەندی لەگەڵ راداردا نەماوە و ئەوکاتەش ١٣٥ کم لە رۆژهەڵاتی بنکەوە دووربووە و لەسەر زەریاکەبووە، لەئێستادا کاری گەڕان بەدوای فڕۆکەکە و فڕۆکەوانەکەدا بەردەوامی هەیە.
لەم نێوەندەدا وەزیری بەرگری ژاپۆن، تاکەشی ئیڤایا رایگەیاندووە کە وەک ڕێوشوێنی ئەمنی فڕینی فڕۆکە جەنگییەکانی جۆری ئێف-٣٥ یان وەستێندراوە.