Qais Omar Darwesh Omar
06 تشرینی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 15 تشرینی دووەم 2023
ڕامەڵڵا – AA
وەزارەتی دەرەوەی فەڵەستین ڕایگەیاند کە لە کاتیکدا، جیھان بۆ ئازادکردنی ٢٤٠ دیلگیراوی ئیسرائیلی ھەنگاو دەنێت، بەڵام دوو ملیۆن مرۆڤی لە غەززە کە لەلایەن "ھێزی داگیرکارەوە دەرفێندرێن"، پشتگوێ خستووە.
وەزارەتی دەرەوەی فەڵەستین لە ڕاگەیاندراویکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بەرپرسانی ئیسرائیل و بەرپرسانی دیکە تیشکیان خستووەتە سەر پرسی ٢٤٠ دیلگیراوی ئیسرائیلی کە لە کەرتی غەززە دەستبەسەر کراون، بەرپرسانی ئیسرائیل ئەو پرسەیان کردووەتە پاسا و ڕاویەتیدان بە ھێرشەکانیان بۆسەر کەرتی غەززە.
ڕاشیگەیاندووە: "لەکاتێکدا ھێزەکانی داگیرکار، دوو ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار فەڵەستینی کە لە کەرتی غەززە دەژین، وەک دیل دەستگیریان دەکەن، ئەشکەنجەیان دەدەن، دەیانکوژن، ھەروەھا ناچاریان دەکەن لەژێر بۆردومانی دڕندانەی تاوانکاریدا ماڵوحاڵی خۆیان بەجێ بھێڵن".
باسی لەوەیش کردووە کە ئیسرائیل لە ڕێگای فڕۆکەی جەنگی و چەکی قەدەغەکراو، دانیشتووانی کەرتی غەززە بۆردومان دەکات، هەروەها لە مافی و پێدوایستییە سەرەتاییەکانی وەک ئاو، کارەبا، خۆراک، سووتەمەنی و پەیوەندییەکان بێ بەشیان دەکات، ھەروەھا ناچاریان دەکات ڕوو لە ناوچە ئارامەکان بکەن.
وەزارەتی دەرەوەی فەڵەستین ڕاشیگەیاند کە لە کاتیکدا، جیھان بۆ ئازادکردنی ٢٤٠ دیلگیراوی ئیسرائیلی ھەنگاو دەنێت، بەڵام دوو ملیۆن مرۆڤی لە غەززە کە لەلایەن "ھێزی داگیرکارەوە دەرفێندرێن"، پشتگوێ خستووە.