Zana Natık Kerem
12 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 13 ئادار 2019
قودس ــ AA
پۆلیسی ئیسرائیل، ھەڵیکوتایە سەر قوبەتول سەخرە لەناو مزگەوتی ئەقسا و ھێرشیکردە سەر نوێژخوێنان و پاسەوانانی مزگەوتەکە.
بەرپرسی بەشی رایگەیاندن لە فەرمانگەی ئەوقافی ئیسلامی لە قودس، فیراس دبس لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە پۆلیسی ئیسرائیل، ھەڵیکوتایە سەر قوبەتول سەخرە لەناو مزگەوتی ئەقسا، دواتر پۆلیس ھێرشیکردووەتە سەر نوێژخوێنان و پاسەوانانی مزگەوتەکە.
ھاوکات فەرمانگەی ئەوقافی ئیسلامی لە قودس، گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە کە تیایدا دەرکەوێت، ژمارەیەکی زۆری پۆلیسی ئیسرائیل لە دەورووبەری قوبەتول سەخرە لەناو مزگەوتی ئەقسا بڵاوبوونەتەوە.
ھەر لە گرتە ڤیدیۆییەیەکەدا ئەوەش نیشاندراوە کە سێ فەڵەستینی لە حەوشەی مزگەوتی ئەقسا لە لایەن سوپای ئیسرائیلەوە دەستگیرکراون.
لە لایەکی دیکەوە شایەتحاڵەکان رایانگەیاندووە کە ئاگرێک لە بنکەی پۆلیسی ئیسرائیل لە نزیک قوبەتول سەخرە کەوتووەتەوە، بێ ئەوەی ھۆکارەکەی بزاندرێت.