Mazın Asad
10 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 11 ئادار 2017
مۆسکۆ - AA
سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین ئاماژەی بەوە دا کە لە پێناو گەشەپێدانی پەیوەندییەکی باشی دراوسێتی لە نێوان تورکیا و رووسیا، ھەردوو وڵات خاوەن توانایەکی زۆرن و گوتیشی: "ھەردوو وڵات تەنھا بە قەرەبووکردنەوە ئەو کارانەی لەدەستیان چووە نەوەستاون، بەڵکو لە ھەمان کاتدا پەیوەندییەکانیان بۆ ئاستێکی نوێ بەرزکردەوە کە ئارەزووی مۆسکۆش لەو ئاراستەیەدایە".
پوتین لە گوتەیەکی لە دەستپێکی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای ھەماھەنگی نێوان تورکیا و رووسیا، رایگەیاند ئەو ھەڵومەرجەی نەرێنییەیەی ساڵی رابردوو لەبارەی بازرگانی ھاوبەش لەگەڵ تورکیا ھاتە ئاراوە، لە ٢٠١٧ ھەوڵی گەشەپێدانی ئەو بازرگانییە دەدەن.
سەرۆکی رووسیا ئاماژەی بەوە دا کە تورکیا گرنگترین ھاوبەشی بازرگانی رووسیایە و گوتیشی: "ھەردوو وڵات تەنھا بە قەرەبووکردنەوە ئەو کارانەی لەدەستیان چووە نەوەستاون، بەڵکو لە ھەمان کاتدا پەیوەندییەکانیان بۆ ئاستێکی نوێ بەرزکردەوە کە ئارەزووی مۆسکۆش لەو ئاراستەیەدایە".
پوتین روونیشی کردەوە کە مامەڵەکردنی بە دراوی ناوخۆیی لە بازرگانی ھاوبەرامبەر، سوودی بۆ گەشەپێدانی بازرگانی نێوان ھەردوو وڵات دەبێت و گوتیشی: "دەزانین کە بەڕێز سەرکۆماریش(ئەردۆغان) پشتیوانی لەمە دەکات. پێکھێنانی سیستمی میر بۆ دراوی رووسی لە تورکیا، رەنگە ببێتە یەکەم ھەنگاوی ئەمە".
سەرۆکی رووسیا لە درێژەدا راشیگەیاند: "کاری ھاوبەش لە بواری تەکنیکی سەربازیی، پەیوەندی نێوان ھێزەکانی ئەمنی و یەکە ھەواڵگرییەکانمان و کاری ھاوبەشی ھەردوو وڵات لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، خاوەن گرنگییەکی زۆرە. یەکەکانی ئەمنی رووسیا سەرقاڵی ئاڵۆگۆڕی زانیارییە لە نێوان ھەردوو وڵات لەبارەی ئەو کەسانەی پەیوەندییەکان بە تیرۆرەوە ھەیە".
پوتین تیشکی خستە سەر پەیوەندی کولتووری نێوان تورکیا و رووسیا و لەوبارەیەوە رایگەیاند لە ساڵی ٢٠١٩ پلانیان ھەیە ساڵی گەشتوگوزار و کولتووری نێوان تورکیا و رووسیا ساز بکەن.
سەرۆکی رووسیا لە کۆتایی قسەکانیدا ئەوەشی خستەڕوو کە لە پێشکەشکردنی گوتارەکانی وەزیری دەرەوەی ھەردوو وڵات لە کۆڕبەندی کۆمەڵایەتی و کۆمسیۆنی ئابووری تێکەڵاو، ئامادە دەبێت.