Mohammed Majed
06 تشرینی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 07 تشرینی دووەم 2023
غەززە – AA
لیواکانی عیزەددین قەسام باڵی سەربازیی حەماس ڕایگەیاند کە لە میانی شەڕ و پێکدادانەکاندا لە شاری غەززە، پێنج ئۆتۆمبێلی سەربازیی و تانکی سوپای ئیسرائیلیان تێکشکاندووە.
لیواکانی عیزەددین قەسام لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بە ئاراستەکردنی مووشەکی یاسین ١٠٥ لەلایەن چەکدارانی عیزەددین قەسامەوە، چوار ئۆتۆمبێلی سەربازیی ئیسرائیل لە دەورووبەری کەمپی "الشاطئ" و گەڕەکی شێخ ڕەزوان باکووری غەززە تێکشکێندراون.
ڕاشیگەیاندووە کە ھەروەھا چەکدارانی عیزەددین قەسام بە ئاراستەکردنی مووشەکی یاسین ١٠٥، تانکێکی سوپای ئیسرائیلیان لە باشووری تەل ھەوا باشووری غەززە تێکشکاندووە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا، ھەروەھا ھاتووە: " بە ئاراستەکردنی ژمارەیەک گولـلە ھاوەن، گردبوونەوەیەکی ھێزەکانی ئیسرائیلمان لە شارۆچکەی جوحر دیک باشووری ڕۆژھەڵاتی شاری غەززە بۆردومان کردووە".