Safvan Allahverdi,Muhammet Ali Kemal
28 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 29 مای,س 2019
واشنتۆن- AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مۆرگن ئۆرته‌یگس، كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر هێرشه‌كان بۆ سه‌ر ئیدلب نیشاندا و رایگه‌یاند: "ئه‌مریكا به‌رده‌وامه له نیگه‌رانییه‌كانی له هێرشه ئاسمانییه‌كانی هه‌ریه‌ك له رووسیا و رژێمی سووریا له باكووری خۆرئاوای سووریا".
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا كه له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه سازیكرد، مۆرگن ئۆرته‌یگس روونكردنه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به هێرشی ئاسمانیی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رژێمی سووریا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون له نێو سنووره‌كانی "ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئیدلب" دا.
ئۆرته‌یگس باسی له‌وه‌كرد كه بێ هیچ ههڵاوێرێك سڤیله‌كان و پێكهاته مه‌ده‌نییه‌كان له ناوچه‌كه بۆردوومان ده‌كرێن و رایگه‌یاند:
"ئه‌مریكا به‌رده‌وامه له نیگه‌رانییه‌كانی له هێرشه ئاسمانییه‌كانی هه‌ریه‌ك له رووسیا و رژێمی سووریا له باكووری خۆرئاوای سووریا. بۆردوومانكردنی ژێرخانه مه‌ده‌نییه‌كانی هاوشێوه‌ی خوێندنگه‌كان، بازاڕه‌كان و نه‌خۆشخانه‌كان ژینگه‌ی پێكدادان له‌بارتر ده‌كات. ئه‌م هێرشانه مایه‌ی قبووڵكردن نیین. توندوتیژیی دڕندانه بووه‌ته هۆی ده‌ربه‌ده‌ربوونی رێژه‌یه‌كی زۆری هاووڵاتییانی سڤیل. له‌به‌ر ئه‌و هۆیه ٣٠٠ هه‌زار پیاو و ژنی بێ‌تاوان و منداڵ، ناچاربوون ماڵ و حاڵیان جێبهێڵن".