Gülşen Topçu,Hemın Othman Mohammed
24 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 25 ئەیلوول 2019
قودس - AA
له چوارچێوه‌ی كاره‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌ت، سه‌ركۆماری ئیسرائیل، روڤێن ریڤلین له‌گه‌ڵ رێبه‌ری پارتی لیكود و سه‌رۆكوه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ی، بنیامین ناتانیاهو و رێبه‌ری پارتی شین-سپی و سه‌رۆكی پێشووی ئه‌ركانی سوپا، بێنی گانتز كۆبووه‌وه.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه، نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له راگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ریڤلین، ناتانیاهو و گانتز نزیكه‌ی كاتژمێرێك گفتوگۆیان كردووه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ریڤلین به ناتانیاهو و گانتزی راگه‌یاندووه: ''خه‌ڵك دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك و دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له ئێوه ده‌خوازن''.
له كاتێكدا دوای كۆبوونه‌وه‌كه روونكردنه‌وه بڵاونه‌كرایه‌وه، به‌ڵام ئاماژه به‌وه كرا كه سهركۆمار داوای له هه‌ردوو رێبه‌ر كردووه ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه دووباره كۆببنه‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، ناتانیاهو و گانتز له راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شدا باسیان له‌وه كرد كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رێگاكانی ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی ئیسرائیلیان تاوتوێ كردووه و، رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه به به‌شداری ریڤلین دووباره كۆببنه‌وه.
ته‌له‌ڤزیۆنی كه‌ناڵ ١٢ی ئیسرائیل، باسی له‌وه كرد كه پێش كۆبوونه‌وه سێ قۆڵیه‌كه نه‌تانیاهو و گانتز رۆژی سێ شه‌ممه كۆده‌بنه‌وه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت رۆژی چوار شه‌ممه ناوی ئه‌و كه‌سه ئاشكرا بكرێت كه ئه‌ركی پێكهێنانی حكوومه‌تی پێ ده‌ستپێردرێت.
به پێی ئه‌نجامه نافهڕمییهكانی هه‌ڵبژاردنی گشتیی پێشوه‌خت كه له ١٧ی ئه‌یلوولدا له ئیسرائیل به‌ڕێوه‌چوو، هیچ كام له پارته‌كان له كۆی١٢٠ كورسی په‌رله‌مان نه‌یانتوانیوه ٦١ كورسی به‌ده‌ستبهێنن كه پێویسته بۆ گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات به ته‌نیا.
- قۆناغه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌ت
دوای ئه‌وه‌ی سهركۆمار ریڤلین كۆبوونه‌وه جیا جیاكانی له‌گه‌ڵ شانده‌كانی نۆ پارته‌كه‌ی نێو په‌رله‌مان ته‌واوكرد، ئه‌ركی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ ده‌سپێرێت به‌و كاندیده‌ی به نزیكترینی ده‌بینێت له پێكهێنانی هاووپهیمانێتی.
ئه‌و كاندیده‌ی ئه‌ركی پێكهێنانی حكوومه‌تی پێ ده‌درێت پێویسته له‌ماوه‌ی ٢٨ رۆژدا حكوومه‌تی هاووپه‌یمانی پێكبهێنێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و كاندیده‌ی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت راده‌سپێرێت داوا بكات، ئه‌وا دوو هه‌فته‌ی دیكه ماوه‌ی زیاده‌ی پێ ده‌درێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌و كاندیده‌ی كه ماوه زیاده‌كه‌ی پێدراوه، نه‌توانێت له‌و ماوه‌یه‌ی پێیدراوه حكوومه‌ت پێكبهێنێت، ئه‌وا ئه‌ركی پێكهێنانی حكوومه‌تی هاووپه‌یمانی ده‌سپێردرێت به كه‌سێكی دیكه.
كاندیدی دووه‌م ته‌نیا ٢٨ رۆژ مۆڵه‌تی پێ ده‌درێت بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی هاووپه‌یمانی و ماوه‌ی زیاتری نادرێتێ. ئه‌گه‌ر دووه‌م كاندیدیش له ماوه‌ی چوار هه‌فته‌دا نه‌یتوانی حكوومه‌ت پێكبهێنێت ئه‌وا جارێكی دیكه هه‌ڵبژاردن ده‌كرێته‌وه.