Ömer Koparan,123
24 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 25 ئەیلوول 2019
عه‌زاز – AA
به‌پێی زانیارییه به‌راییه‌كان له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له عه‌فرین، پێنج مەدەنی کوژران و ١١ی دیكه‌یش برینداربوون.
ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له شاره‌دێی جندرێس سه‌ربه قه‌زای عه‌فرین باكووری سووریا، ته‌قییه‌وه.
به‌پێی زانیارییه به‌راییه‌كان له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌که‌دا، پێنج مەدەنی کوژران و ١١ی دیكه‌یش برینداربوون.
له لایه‌كی دیكه‌وه له پەلامارێکی هاوشێوه‌دا، كه‌سێك له ناوچه‌ی ئەختەرین سەربە قه‌زای عه‌زاز برینداربوو.
له هه‌ردوو پەلامارەكهدا زیان به ده‌ورووبه‌ری شوێنی رووداوه‌كان گه‌یشتووه.
هێزه ئه‌منییه‌كان گومانیان بۆ ئه‌وه ده‌چێت هه‌ردوو پەلامارەكه له لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌وه ئه‌نجام درابن.
رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه زوو زوو له ته‌ل ره‌فعه‌ت-ه‌وه پەلاماری ئه‌و ناوچانه‌ی سووریا دەدات كه له میانی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون له رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه و ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات له رێكخراوی تیرۆریستیی داعش پاككراونه‌ته‌وه.