Gülşen Topçu
20 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 20 ئەیلوول 2021
رامه‌ڵڵا- AA
سه‌ربازانی سوپای ئیسرائیل، له شاره‌دێی یاباد سه‌ر به شاری جه‌نین باكووری كه‌ناری خۆرئاوای داگیركراو، دوو فه‌ڵه‌ستینییان ده‌ستگیر كرد.
دوای ئه‌وه‌ی كه دوایین دوو هه‌ڵاتوو له گرتووخانه‌كه‌ی ئیسرائیل سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یەکشەممە، ده‌ستگیر كرانه‌وه، له زۆر شوێنی شاری جه‌نین خۆپیشاندان ساز كرا.
هێزه ئه‌منییه‌كانی ئیسرائیل، به گوللـەی پلاستیكی و گازی فرمێسك‌ڕێژ، هه‌وڵی بڵاوه پێكردنی خۆپیشاندانه‌كانیان دا. به‌و هۆیه‌شه‌وه له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ره فهڵهستینییهكاندا پێكدا هه‌ڵپژان.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ئاژانسی فه‌رمیی هه‌واڵی فه‌ڵه‌ستین WAFAدا بڵاو كراوه‌ته‌وه، له پێکدا ههڵپژانهكهی شاره‌دێی یاباددا، هێزه‌كانی ئیسرائیل دوو فه‌ڵه‌ستینییان ده‌ستگیر كردووه.
هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كیش له خۆپیشانده‌ران به‌هۆی گازه فرمێسكڕێژهكهوه باری ته‌ندروستییان تێكچووه و مه‌ترسی خنكانیان له‌سه‌ر بووه.