Derya Gülnaz Özcan
20 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 20 ئەیلوول 2021
ئه‌سینا- AA
سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای توركیا، یاشار گوله‌ر و سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای ئه‌مریكا، مارك میڵی له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ، كه له ئه‌سینا پایته‌ختی یۆنان به‌ڕێوه‌چوو، كۆبوونه‌وه و تاوتوێی پرسه ئه‌منییه‌كانیان كرد.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای ئه‌مریكاوه بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه، هه‌ریه‌ك له پرسه‌كانی كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان، ئاسایشی ناوچه‌یی، ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و قه‌یرانی په‌نابه‌ران تاوتوێ كراون.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه كه ئه‌مریكا و توركیا وه‌ك دوو ئه‌ندامی گرنگی هاوپه‌یمانیی ناتۆ، خاوه‌نی په‌یوه‌ندیی به‌هێز و هه‌میشه‌یی سه‌ربازیین.